29
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- واشنتن پێشوازی لە بڕیارەکەی عێراق بۆ سزادانی هاوڵاتییەکى ئەمریکی دەکات
- ئێران هۆشداریدەدات لە داخرانی سنورەکانی سوریا-عێراق
- هەسەدە دیمەشق تۆمەتبار دەکات بە هەڵگیرساندنی “فیتنە” لە دێرەزور
قودسی عەرەب
- لە روبەڕوبوونەوەی کورد و عەرەب لە رۆژهەڵاتی سوریا 50 کەس کوژراون
- بافڵ تاڵەبانی دەڵێت قوڵایی ستراتیژی کورد لە بەغدادە
- عێراق گەڕانەوەی 179 ئێزیدی بۆ شەنگال راگەیاند
عەرەب
- عێراق و تورکیا گەیشتوونەتە قۆناغی نەوت بەرامبەر ئاو
- پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق سڕکراوە تاوەکو کاتێکی نادیار
- تونس و ئیتاڵیا دژ بەو باندانەی خەڵک دەگوازنەوە بۆ ئەوروپا بە نایاسایی رێککەوتن
عەرەبی جەدید
- جەنگی دێرەزور، لە نێوان هەسەدە و خێڵە عەرەبەکان گەورەتر دەبێت
- دیارنیە ئایا بەغداد رێککەوتنەکەی لەگەڵ تاران جێبەجێدەکات بۆ چەککردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێم
- عێراق بێبەشکراوە لە مافە ئاوییەکانی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەڕێوەبەری بەشێک لە قوتابخانە کۆنەکانی بەریتانیا بەهۆی مەترسی روخانی باڵەخانەکانیان پێشبڕکێ دەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنێک بۆ خوێندکارەکانیان کە ژمارەیان دەیان هەزارە.
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا سەرپێچی یاساکانی دادگای باڵای وڵاتەکەی دەکات بەهۆی ئەوەی 100 منداڵی پەناخوازی لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێکردووە.
- دوای ئاگرەکەی باشوری ئەفریقا کە 74 کەس گیانیان لەدەستدا، کەسوکاری قوربانیان بەهۆی بەدەمەوەنەهاتینیان توڕەن لە حکومەت.
ژاپۆن تایمز
- سەرۆکی چین بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ هیندستان بەشداری لە لوتکەی G20 ناکات کە لەم هەفتەیەدا لە نیودەلهی بەڕێودەچێت.
- دوای بەردانەوەی ئاوی پیسبووی وێستگە ئەتۆمییەکان، گەشتیارە چینییەکان بەردەوامن لە خواردنە دەریاییەکانی ژاپۆن، لەکاتێکدا هاوردەیان لەلایەن چینەوە قەدەغەکراوە
- لەنێوان مانگی حوزەیران و ئابدا، کەشناسی ژاپۆن گەرمترین پلەکانی گەرمای مێژووی وڵاتەکەی تۆماکردووە
واشنتن پۆست
- سەرەڕای تەحەدداکانی چین لە ناوچەکەدا، ئەمریکا و ڤێتانام، کە لەپێشدا دوژمنی یەکتریی بوون، پەیوەندییە ئابوری و تەکنەلۆژییەکانیان بەهێزدەکەن
- بەهۆی زریانە بەهێزەکەی فلۆریداوە، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریا کاریگەریی وێرانتری لەسەر ناوچەکە دروستکردووە
- پۆلیسی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ژنێکی رەشپێستی دووگیان و منداڵەکەی ناوسکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکرابوو
عەرەب نیوز
- خۆپیشاندەرانی شاری سوەیدای باشوری سوریا بەهۆی خراپی ئابوریی وڵاتەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەشار ئەسەد دەکەن
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت دەنگدانی سەرۆکایەتی لوبنان پرسێکی ناوخۆیی وڵاتەکەیە و رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی دەستێوەردان بکات لەو پرسەدا
- بەهۆی بەسەربازکردنی منداڵان لە سودان، پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە زیانی درێژخایەن بە کۆمەڵگای ئەو وڵاتە دەگەیەنێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئافتاب
- پێشنوێژی هەینی لە تاران: گرفتی بنەڕەتیی ئێران، بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەکانە
- دەیانەوێت رێککەوتنێک بەسەر پوتیندا بسەپێنن، کە جیاوازییەکی لەگەڵ شکست و دۆڕاندن نییە
- زێلێنسکی: بە چەکی دوورهاوێژ هێرشمان کردە سەر شوێنێک بە دووریی 700 کیلۆمەتر
ئەبرار
- سەرجەم کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە پشکنینی بیروباوەڕیان بۆ دەکرێت و جیابیران دەردەکرێن
- ئێران تووشی قەیرانی حەشمیمەت هاتووە و لەم پێوەندییەدا کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێت
- خەڵک ناچنە مزگەوتەکان و لە پارکەکان نوێژی جەماعەت دەکەن
ئیتڵاعات
- وەزیری دەرەوەی ئێران: لە چوارچێوەی ئامانجەکانمان لە دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرین
- نەوەی خومەینی: بەبێ پشتیوانیی خەڵک، تێپەڕبوون لە قەیرانەکان نایەتەدی
- هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ زانکۆکان دواکەوتوویی لێدەکەوێتەوە
کەیهان
- دزینی چەک لەنێو هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل بووەتە دیاردە
- شۆڕشێکی گەورە لە کێشوەری ئەفریقا دەستیپێکردوە و جێی بە پێگەی فەرەنسا لێژ کردوە
- حەسەن نەسروڵلا: ئەمڕۆ بەرەی “مقاومەت” لە بەهێزترین دۆخدایە