43
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئێران پێش ساڵیادی ژینا ئەمینی هەڵمەتى دەستگیرکردن چرتڕ دەکاتەوە
- پەتای کودەتەکان لە ئەفریقا گەیشتە گابۆن
- دیبلۆماتکارانی ئەمریکا: سودان لەبەردەم سینارۆیی رووخاندا
زەمان
- شکستێکی کورد بە تامی نەوت
- تێکدانی گۆڕستان و گەڕەکە مێژووییەکان لە میسر ناڕەزایەتى لێدەکەوێتەوە
- پارێزەرەکەی ژینا ئەمینی دادگایی دەکرێت
قودس
- روانگەی سوری: 28 کەس بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هۆزە عەرەبەکان و کورد لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژران
- عێراق پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین خەڵکی بێسەروشوینی هەیە
- گابۆن درێژە بە زنجیرە کودەتاکانی ئەفریقا دەدات.. سەربازەکانیش فەرماندەکەیان دەکەن بە سەرۆک
سەباح
- پرۆژەیاسای نەوت و گاز بۆ کاتێکی دیکە دوخرا
- وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەرگای هەناردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوە دەکاتەوە
- سۆشیال میدیا بووە بە ئامرازێکی فشار بۆ سەر یاساکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
- زریانی بەهێزی ئیدالیا ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکای روبەڕووی لافاو و شەپۆلی بەهێزی بای کوشندە کردووەتەوە
- ڤلادیمر پوتین، سەرۆکی روسیا خەریکی چارەسەری دابەزینی بەهای دراوی روبڵ و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکە لە وڵاتەکەیدا
- هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین بۆسەر فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا دەرخەری تواناکانی کیڤن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ قوڵایی ناوخاکی روسیا
عەرەب نیوز
- ئێران رێوشوێنەکانی سەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی توندتردەکات
- دوای کودەتاکەی گابۆن و دەستبەسەرکردنی سەرۆکی وڵاتەکە، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای خۆڕاگریی و دیالۆگی مانادار دەکات بۆچارەسەری پرسەکە
- دادوەرێکی پارێزگاری ئیسرائیل دوای پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای وڵاتەکە دەکات، ئەمەش ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکە زیاتردەکات
چاینە دەیلی
- لە سەردانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ چین جەختکرایەوە چارەسەری ئاڵەنگارییە جیهانییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتدا
- بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە، چوار کەس لە هەرێمی شیچوانی چین گیانیان لەدەستدا و 48 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن
- کۆمپانیا چینییەکان پێشەنگی جیهانن لەبواری بەرهەمهێنان مۆبایلی زیرەکی پێچراوە (دەفتەری)، لە ساڵی 2027 ئاستی هەناردەکردن بۆ 101 ملیۆن مۆبایلی لەوجۆرە بەرزدەکاتەوە
دەیلی تەلەگراف
- ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە ساڵی رابردوودا لە چاوەڕوانی چارەسەریی پزیشکیدا بەهۆی قەیرانی کەرتی تەندروستی بەریتانیا مردوون 120 هەزار کەس بووە لە پێنج ساڵی رابردوودا دووهێندە زیادیکردووە
- ئەمساڵ ئەمریکا بەزوترین کات فڕۆکەی ئێف 35ی جەنگیی کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە لە بەریتانیا جێگیردەکات
- دوێنی روسیا لەلایەن ئۆکراینەوە بە گەرەترین هێرشی دروۆنی بەئامانجگیرا، کە ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- لە ئێران 27%ـى قوتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی بەهۆی هەژارییەوە ناچنە قوتابخانە و بەشیکیان لە لایەن
- بنەماڵەکانیانەوە ناچار بە کارکردن دەکرێن
بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێمی کوردستان و گوشار خستنەسەر بەغداد، تورکیا ئاو لە عێراق دەگرێتەوە - واشنتن لە گەمارۆکانی چین بۆسەر بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا نیگەرانە
ئێعتماد
- 110 مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان لادراون و ئامانجەکە یەکدەستکردنی سیستمی پەروەردەیە
- لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هەشت کودەتا لە کیشوەری ئەفریقیا روویداوە
- گوشارخستنەسەر وەرزشوانانی جیابیر لەپەرەسەندندایە و ئەوەی رەخنە نەگرێت پۆستی باشی پێدەدرێت
جمهووری ئیسلامی
- ترەمپ دەڵێت، بایدن “شێتە” و خەریکە ئەمریکا بەرەو جەنگى جیهانى سێیەم دەبات
- بەریتانیا پلانی دابەشکردنی یەمەنی هەیە و ئەمریکا تەقەمەنی بۆ جیاییخوازانی یەمەنی دابین دەکات
- هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی روسیای داخست
قودس
- خامنەیی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کابینەی حکومەت: هاوکاریی هەموو کابینەکانمان کردوە، بەڵام دەمەوێت جیا لە هاوکاری رێز لە کابینەی ئێستا بگرم
- وەزارەتى ئیتلاعات دەڵێت، 14 تیرۆریست بە 43 بۆمبەوە لە چوار پارێزگای ئێران دەستگیرکراون، کە سەر بە ئسرائیلن
- وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى سوریا دەکات و پرسى ئابووری و ئەمنیی ئامانجی سەردانەکەیە