26
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- داعش بە شاردنەوەی هەزاران کەس تۆمەتبار دەکرێت
- رێوڕەسمی ناشتنی نهێنی بۆ سەرۆکی ڤاگنەر
- کێشەیەکی تەکنیکی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا توشی شڵەژان دەکات
زەمان
- دژی خراپوونی دۆخەکە خۆپیشاندان لە سوەیدا بەردەوامە
- عێراق لە ریزبەندی هەشتەمی ئەو وڵاتایە کە زۆرترین سەردانیکەری بۆ تورکیا هەیە
- رێککەوتنی عێراق و ئێران بۆ بەڕێوچوونی یادی چلە.. سودانیش ئاماژە بە رۆڵی تورکیا لە بارەی “رێگەی گەشەپێدان” دەکات
سەباح
- پسپۆران داوای پێداچوونەوە بە سیستمی دارایی عێراق دەکەن
- تەندروستی عێراق بەدووری دەزانێت ڤایرۆسی ئیریس بڵاوبوبێتەوە
- عێراق بەشداری کۆبونەوەیەکی عەرەبی دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک
قودسی عەرەبی
- جەزائیر دەسپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەیجەر رادەگەیەنێت
- سەربازێکی فەرەنسی لە ئۆپراسیۆنێکی “دژ بە تیرۆر” لە عێراق کوژرا
- خۆپیشاندانەکانی سوەیدا پێی نایە 10 رۆژ
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی سوپای سودان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، وڵاتەکەی پشتیوانی میسری بەدەستهێنا
- دوای گەیشتنی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا بۆ بەندەری ئەنتالیا، ئەمریکا و تورکیا مەشقێکی سەربازییان بەیەکەوە ئەنجامدا
- دوێنێ لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوداندا 39 هاوڵاتی کە ژن و منداڵ بوون لە هەرێمی دارفور کوژران
چاینە دەیلی
- چین و ئەمریکا بەنیازن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆئەوەی هەماهەنگیی نێوانیان زیاتر بکەن
- ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی پەکین دەکات و پێشبینی دەکرێت متمانەی هاوبەش لەنێوانیاندا پەرەی پێ بدرێت
- بەهۆی نزیکی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و چین، وەزیری پەروەردەی سعودیە داوادەکات زمانی چینی فێری خوێندکارانی وڵاتەکەی بکرێت
گاردیان
- پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەڵێن، دەبێت وڵاتەکەیان پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن چینەوە بەهەند وەبگرێت
- هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەنیازە بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار چەکی ئەتۆمیی لەنێو خاکی بەریتانیا هەڵبگرێت
- تەرمی یەڤگێنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە شاری سانت پترسبێرگ بەخاکسپێردرا
واشنتن پۆست
- بەهۆی کەمی مامۆستا لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا نیگەرانی دروستبووە و لە هەندێک قوتابخانە کەسانی بێ بڕوانامە شوێنەکانیان پڕکردووەتەوە
- بەهۆی زۆری بەکارهێنانیان لەلایەن ملیۆنان کەسەوە، حکومەتی بایدن ناوی 10 جۆر دەرمانی گرانبەهای بڵاوکردەوە، کە بەنیازن نرخەکانیان کەمبکەنەوە
- بەهۆی ترسیان لە زریانێکی بەهێز، بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەیەکی ویلایەتی فلۆریدا خۆیانی بۆ ئامادەدەکەن و ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- تەلەفزیۆنی جام جمی تایبەت بە ئێرانیانی دەرەوەی وڵات بەهۆی نەبوونی بینەر دادەخرێت
- محەمەد ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتى قسەکردن بۆ میدیاى بیانى دادگایی دەکرێت
- سەرۆکی کوریای باکور ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ شەڕ راگەیاند و بەرامبەر بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازی ئەمریکا، ژاپۆن و کوریای باشور داواى بەهێزکردنى هێزى دەریایی دەکات
شەهروەند
- سەرکۆماری ئێران: هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە لەگەڵ خەڵکەکەمان ئاشت بینەوە و بە ژیان و گوزەرانیان رابگەین
- بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، درێژە بە وتوێژەکانیان لەگەڵ ئێران دەدەن و چاودێریی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەکەن
- بەگوێرەى رێککەوتنی ئێران و عێراق حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رۆژاوای عێراق دەگوازرێنەوە
شەرق
- سەرۆکۆماری ئێران دان بە بوونی کیشە و قەیران لە وڵاتەکەیدا دەنێت و رایگەیاند، ئەولەویەتیان پێڕاگەیشتن بە ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت
- ئێران و سعودییە ناگەن هاوپەیمانی و یەکگرتوویەکی سەقامگیر، چونکە دوو رکابەری جێئۆپلۆتیکی ناوچەکەن
- بێدەنگبوونی خەڵک هەمیشە بە مانای رازیبوونی لە دۆخەکە نییە و ئەگەر پێڕاگەیشتنی بنەڕەتی نەکرێت ئەم گڕکانە دەتەقێتەوە
جمهووری ئیسلامی
- حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری پێشووى ئێران: زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، زیانى 100 میلیار دۆلاری لە ئێران داوە
- ئەمریکا پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمکردنەوەی خەرجییە سەربازییەکانی دەکات
- بەرپرسێکی سەربازیی ژاپۆن: ناتوانین ئاسایشی وڵاتەکەمان دابین بکەن و پێویستمان بە چەک ناوکیی ئەمریکایە