168
شەرقولئەوسەت
- لوتکەی جەزائیر، ئەمڕۆ گوتاری کۆتایی دەخوێنرێتەوە.. جەخت لە ناوەندیبوونی دۆزی فەڵەستین دەکرێتەوە
- واشنتۆن دەربارەی هەڕەشەکانی ئێران، راوێژ لەگەڵ ریاز دەکات
- سەرەڕای هۆشدارییەکانی روسیا، ناردنی دانەوێڵەی ئۆکراین هێشتا بەردەوامە
سەباح
- کۆمکاری عەرەبی: لوتکەی جەزائیر دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری عێراق ئیدانە دەکات
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: پڕۆژەیاسای بودجە تیشک دەخاتە سەر خزمەتگوزارییەکان و وەبەرهێنان
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان، قوتابخانەکانی عێراق کێشەی نەبوونی کتێبیان هەیە
زەمان
- داوا دەکرێت هاوشێوەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، لە بەغداد یاسای لێخۆشبوون دەربچێت
- عێراق و جەزائیر چاوەڕوانن لوتکەی عەرەبی بە ئەنجامی گەورە و ئامانجدار تەواو بێت
- وەزیری ناوخۆی عێراق دەوامی فەرمانگە مەدەنییەکان و پاسپۆڕت تا کاتێکی درەنگی رۆژ درێژ دەکاتەوە
قودسی عەرەبی
- ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئیسڕائیل، سەرکەوتنی راستڕەوەکان بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتەنیاهۆ دەردەخات
- دۆسیەیەکی نوێی گەندەڵی لە کەرتی نەوتی عێراق ئاشکرادەبێت، بەرپرسە ئەمنییەکان ساڵانە 750 ملیۆن دۆلاریان لە قاچاخچێتی نەوت دەستکەوتووە
- لە لوتکەی عەرەبی، گفتوگۆی دۆخی دژواری لیبیا، سوریا، یەمەن، سۆماڵ، سودان و لوبنان دەکرێت