52
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون گەیشتە 501 حاڵەت و 63 گیانلەدەستدان
- 100 ملیار دینار بەسەر کەسوکارى قوربانییانى تیرۆر دابەشدەکرێت
- عەتەبەى حسێنى ژیریی دەستکرد لە رێوڕەسمەکانى چلەى “ئیمام حسێن” بەرکاردەهێنێت
شەرقولئەوسەت
- بەرپرسێکى نووسینگەى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق: مانگى داهاتوو رێککەوتنى نێوان بەغداد و تاران دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و پرۆسەکە بە لەناوبردنى بنکە و بارەگاى حزبە کوردییەکان لە هەرێم کۆتایی دێت
- وەزارەتى حەج و عومرەى سعودییە: هاتنى عومرەکاران بە رێژەیەکى زۆر زیادیکردووە
- بورهان بۆ حمێدتى: نەخێر بۆ رێککەوتن لەگەڵ خیانەتکاران
عەرەب
- لەبارەى رێککەوتنەکەى بەغداد و تاران بۆ چەککردنى حزبە کوردییەکان رۆژهەڵات پارتى بێدەنگى هەڵبژاردووە و یەکێتی-ش رەتیدەکاتەوە ئاگاى لە رێککەوتنەکە بێت
- بورهان پێشنیازێکى حمێدتى بۆ دامەزراندنى وڵاتێکى تازەى سودان رەتدەکاتەوە
- پێکادان لەنێوان هۆزە عەرەبییەکانى سووریا و هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) روویدا
قودسى عەرەبى
- ئێران جەختدەکاتەوە کە عێراق پابەندە بە دەرکردنى ئۆپۆزسیۆنەکانى لە کوردستان
- پارتى دیموکراتى کوردستان لایەنى حزبى تۆمەتباردەکات بە دروستکردنى ئاڵۆزیی لە کەرکوک
- هێزەکانى رژێمى سووریا دەستڕێژى گولـلە لە کۆمەڵێک دەکەن کە هەوڵیاندا وێنەى ئەسەد لە سوەیدا بهێننە خوارەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بەگوێرەى راپرسییەک لە بەریتانیا پارتی کرێکاران لە پارتی پارێزگاران زیاتر جێگای متمانەیە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی باج، کۆچبەران و یاسا
- دوای تێکچوونی سیستمی کۆنترۆڵی هاتوچۆی گەشتە ئاسمانییەکانی بەریتانیا هەزاران کەس لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردووە، بەشێوەیەک لە 10 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە
- ئەگەری جەڵتەی دڵ لەنێو پیاوانی بەریتانیا دوو هێندە لە ژنانی وڵاتە زیاترە، بەهۆیەوە داوادەکرێت شێوازى ژیانیان کۆنترۆڵ بکەن
چاینە دەیلی
- سەردانەکەی وەزیری بازرگانی ئەمریکا بۆ پەکین هۆکارێکە بۆ نیازپاکی و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکانی نێوان چین و ئەمریکا لەداهاتوودا
- وەزارەتی دەرەوەی چین پرۆژەیاسایەک ئامادە دەکات بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی
- لێکۆڵینەوە لەگەڵ پێنج بەرپرسى پارتی کۆمۆنیستی چینی دەکرێت، هۆکارەکەى دزەپێکردنى دیسیپلینەکانی پارتەکەیە
واشنتن پۆست
- ساڵی تازەى خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد
- رۆژى 4ـی ئازاری ساڵی داهاتوو، بۆ دادگاییکردنێکی دیکەی ترەمپ دیاریکرا
- سەرەڕای گۆمانەکان لەسەر گیانلەدەستدانى پریگۆژین، پوتین داوای لێدەکرێت رێوڕەسمی سەربازیی بۆ بەخاکسپاردنەکەی ئەنجامبدات
عەرەب نیوز
- خۆپیشاندانەکانی شاری سوەیدای باشوری سوریا لە بارەگای حزبەکەی بەشار ئەسەد نزیکدەبێتەوە
- دوو کارمەندی تیمە فریاگوزارییە بیانییەکان لە ناوەڕاستی یەمەندا رفێندران
- گروپەکانی مافی مرۆڤ و 46 پەرلەمانتاری لوبنان داوای رونکردنەوە لە چارەنوسی ئەوکەسانە دەکەن کە لە سوریا دەستبەسەرن
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- وەزیری دەرەوەی لیبیا لەترسی خەڵکی وڵاتەکەی هەڵات، دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسراییل کۆبووەوە و وڵاتەکەى کارەکانى هەڵپەسارد
- فەرەنسا رەزامەندى دەربڕى گفتوگۆ لەبارەى پرسی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بکرێت و ماکرۆن دەڵێت، بەو رێگەیە باشتر دەتوانین چاودێریی بەرنامەی ئەتۆمى ئێران بکەین
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پارەی بلۆکەکراومان لە هیچ وڵاتێک نەماوە
ئەبرار
- رۆژئاواییەکان خوازیاری پەیوەندى زیاترن لەگەڵ چیندا، ئێران ئەمە بە دەسکەوتێکی خۆی بۆ چین دەزانێت
- 27 کۆمپانیای چینی گەمارۆکانی ئەمریکایان لەسەر لابرا و وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی روسیا و ئێران گەمارۆیان خرابووە سەر
- کارمەندێکی پێشووی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە روسیا بەتۆمەتی سیخۆڕی دەستبەسەرکرا
قودس
- دوو میلیون و 700 هەزار کەس لە ئێرانەوە بۆ بەشداری لە رێورەسمی تایبەتی شیعەکان (ئەربەعین) لە رێگای سنوورە فەرمییەکانەوە گەیشتوونەتە عێراق
- سعودییە ئەرکی پاراستنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئەمریکای لە کەنداو گرتە ئەستۆ
- فەرەنسا باڵاپۆشی عەرەبی لە قوتابیانی موسڵمان قەدەغە کرد
کەیهان
- پەیامی زێلێنسکی بۆ خەڵکی ئۆکران: شەڕ درێژە دەکێشێت، وەک ئیسراییلییەکان خۆتان بۆ ژیان لە شەڕدا ئامادە بکەن
- ئەمریکا سەدان کەس لە بەندکراوانی داعشی لە حەسەکە “بەرەڵا” کرد
- موشەک و درۆنەکانی ئێران هاوسەنگیی هێزیان لە ناوچەکە گۆڕیوە