74
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- چوار پرۆژەیاسای گرنگ چاوەڕێی پەسەندکردنن لە پەرلەمانى عێراق
- پلانی دزییەکی دیکەی سەدە لە میسان هەڵوەشێندرایەوە
- لیژنەی دارایی پەرلەمان بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات
شەرقولئەوسەت
- مانگرتووانی سوەیدای سوریا داواکاریەکانیان زیادکرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکان دەکەن لەگەڵ ئێران و روسیا
- جوڵە سەربازییەکانی واشنتن بەغدادی سەرلێشێواو کردووە
- ترس هەیە پارەی گەندەڵی و هۆزەکان کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەبێت
قودسی عەرەبی
- فۆرن پۆلیسی هۆشداری دەدات لە جەنگێکی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان
- پێدانی باڵەخانەیەکی ئەمنی بە پارتی لە کەرکوک، توڕەیی دروستدەکات
- هۆشداریدەدرێت بە یاریکردن بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی عێراق
زەمان
- ملیاران دینار لە میسان دەستیبەسەردا گیرا کە نەخرابووە نێو خەزێنەی دەوڵەت
- حکومەت هەوڵدەدات کێشەکانی باج لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات
- بانکی ناوەندی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان باس لە پێدانی پێشینەی خانوبەرە دەکات بە هاوڵاتیان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بەهۆی کەمبوونەوەی شوێنی دەستبەسەرکردنیان، حکومەتی بەریتانیا بەنیازە GPS ببەستێت لەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە تازە دەگەنە وڵاتەکە
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانە ئاساییەکاندا دەخوێنن نمرەی باشتر بەدەست دەهێنن لەو خوێندکارانەی بەگوێرەى تواناکانیان قوتابخانەکانیان بۆ جیاکراوەتەوە
- بەریتانیا روبەڕووی شەپۆلێکی فراوانى نەخۆشیی دڵ دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی خەڵکی وڵاتەکە زۆر پشت بەو خواردنانە دەبەستن کە بڕێکی زۆری لێ دروستدەکرێت و هەڵدەگیرێت کە هێندەی جگەرە زیانیان هەیە
چاینە دەیلی
- حکومەتی چین بەهۆی مەترسیی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ژاپۆنەوە، خواردنە دەریاییە خۆماڵییەکان مۆردەکات بۆ جیاکردنەوەیان لە هاوردەی ژاپۆنی
- ئەمڕۆ هەردوو وەزیری بازرگانی چین و ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانیان لە پەکین کۆدەبنەوە
- نوێنەری چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە ژاپۆن کرد بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ناودەریا رابگرێت
واشنتن پۆست
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاوە، دورگەکانی ویلایەتی لویسانیا لە ئەمریکا خەریکە ژێرئاودەکەوێت
- ئەو کەسەی بەهۆی رەگەزپەرستییەوە سێ کەسی رەشپێستی کوشت بەشێوەیەکی یاسایی چەکەکەی کڕیوە
- بەناوبانگی و خۆشەویستی یاڤگێنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر بووە بە ئاڵەنگارییەک بۆ پوتین، بەهۆی دابەشبوونی بەشێک لە رای گشتی وڵاتەکە بەسەر دوو بەرەدا
عەرەب نیوز
- بەهۆی زیادبوونی هێرشی حوسییەکان لە یەمەن رۆژی یەکشەممە 23 هاوڵاتی کوژران
- بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بۆماوەی چوارمانگ، مانگرتنی پزیشکانى بەندەری سودان خەریکە کەرتی تەندروستی ناوچەکە بەرەو داڕمان دەبات
- ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بۆ بەریتانیا کۆچیانکردووە و لەگەڵ گەورەکاندا دەستبەسەردەکرێن، بەتایبەت منداڵانی سودان، رووی لەزیادبووندایە و لەگەڵ تاوانباری مەرسیداردا هێڵراونەتەوە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- تڕانزێتی کاڵای ڕووسیا بۆ عەرەبستان لە ڕێگای ئێرانەوە
- پێزانینی ئێران بۆ وڵاتانی قەتەڕ و عەممان لە پێوەندی لەگەڵ ئازادکردنی پارەکانی لە کوریای باکوور
- دادەبەزینی نرخی دیناری عیراقی لە بازاڕ بە شێوەی نافەرمی
ئەبرار
- دێموکراتەکان ئامریکا بە هۆکاری کاولکردنی ئۆکران دەزانن
- قازانجی ٧میلیۆن دۆلاریی ترەمپ دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی بە دەستبەرکراوی
- وەرگیرانی ئێران لە بریکس بە مانای ڕاگەیاندنی شەڕ لە گەڵ ڕۆژئاوایە
قودس
- وڵاتانی ناوچەکە بەهاوکاری لەگەڵ یەکتر هەوڵ دەدەن ئاسایش و ئەمنیەتی کەنداو لە دەستی خۆیاندا بێت
- ئێران خاوەنی بەهێزترین سەکۆی دژەمووشەکە لە ناوچەکەدا
- دەستێوەردانی گوگڵ لە هەڵبژاردنەکانی ئامریکا بە قازانجی جۆ بایدێن
جمهووری ئیسلامی
- شکستی زێدەخوازییە خۆێناوییەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین
- پەرەسەندی چالاکییەکانی داعش لە ئەفغانستان “یوئێن”ی پەرێشان کردوە
- کوژرانی ٣ چەکداری ئامریکایی لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەم وڵات لە ئوستراڵیا