24
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانى عێراق: تورکیا شەش مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمى کوردستان
- خۆڵ و خاشاکی رۆژانە لە عێراق دەگاتە 20 تۆن، دەکرێت وەکو سەروەتێک سەیری بکرێت بۆ وەبەرهێنان
- وەزارەتی داد داوادەکات ناوەندی تاقیکردنەوە لە زیندانەکان بکرێتەوە
شەرقولئەوسەت
- تورکیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ بە “تورککردن”ـى باکووری سوریا
- خۆپیشاندانەکانی باشووری سوریا بۆ رۆژی حەوتەم بەردەوامە و 57 کەس دەستگیرکراون
- مۆسکۆ: هاوکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران بەگوێرەى یاسا و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانە
قودسی عەرەبی
- نیگەرانی هەیە لە عێراق بەرامبەر جوڵەی ئەمریکییەکان لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا
- پێشێلکاریی گەورە دەکرێت بەرامبەر ماف و ئازادییەکانی کرێکارانی بیانی لە عێراق
- سوورییەکان دووبارە راپەڕین دەکەن و داوای رۆیشتنی ئەسەد دەکەن
عەرەب
- دابەشبوونی حیزبی رێگە لە هاوپەیمانە رۆژئاواییەکان دەگرێت چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکەن
- سەرۆکی مایکرۆسۆفت هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد
- ئەسەد لە دوو جەمسەرەوە لە روبەروبوونەوەدایە، لە باکوور هێرش، لە باشوور خۆپیشاندان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تەلەگراف
- ئەندامێکی باڵای پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێندەدات ئەگەر پارتەکەی حکومەتی داهاتوو پێکبهێنێت، هیچ باجێکی سەرمایە لە خەڵک وەرناگرێت
- بەرپرسێکی پێشووی بەشی کۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەبێتە ئەندامی رێکخراوێکی خێرخوازیی کۆچبەران و هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لەبارەى کۆچبەرانەوە بە نامرۆڤانە وەسفدەکات
- پزیشکانى بەریتانیا نیگەرانن لەوەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە کەسانی رانەهێنراو وەکو یاریدەدەر لە نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەری کورتخایەنی قەیرانی کارمەند بەکاردەهێنن
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگەی ئەتۆمی بۆ نێو دەریا، چین رەخنەی توند لە ژاپۆن دەگرێت و بە کارێکی بەرژەوەندییخوازانە وەسفیدەکات
- بەهۆی ئەوەی مامۆستایەکی ئایینی زللـەیەکی لە خوێندکارێکی فێربوونی قورئان داوە لە هۆنگ کۆنگ، خوێندکارەکە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و ئیمامێکیش دەڵێت فێرکردنی قورئان بە لێدان دروست نییە
- کۆریای باکوور پاش چەند ساڵێک لە رێکارە توندەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا، رێگە بە هاوڵاتییەکانى دەدات بگەڕێنەوە نێو وڵاتەکەی خۆیان
واشنتن پۆست
- بەهۆی زیانی ئاگرەکانی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا، کەرتی کارەبای ویلایەتەکە بەرەو داڕمان دەچێت
- پزیشکێکى سوپای ئەمریکا بەهۆی ئەنجامدانی 23 دەستدرێژییەوە بۆسەر نەخۆشەکانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
- بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنی پەیوەندیدار بە رەگەزپەرستییەوە سێ کەس لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کوژران
عەرەب نیوز
- لە ئیسرائیل خۆپیشاندان دژی بەکارهێنانی هێزی نابەرابەری ئیسرائیل لە دژی کەمینە عەرەبەکان بەڕێوەدەچێت
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراو لە بنکەیەکی سەربازیی سووریادا 11 سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا
- پوتین داوا لە چەکدارەکانى گروپی ڤاگنەر دەکات سوێندی وەفاداریی بۆ مۆسکۆ بخۆن
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- کۆماری ئیسلامی ئێران خۆى بۆ گۆڕانکارییەکی قوڵی کارگێڕیی ئامادەدەکات
- رووسیا و ئێران درێژە بە هاوکارییە سەربازییەکانیان دەدەن و گوێ بە ئەمریکا نادەن
- سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەگەڕێتەوە سەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی
جمهووری ئیسلامی
- پێدەچێت رێککەوتنی ئەمجارەى ئێران و ئەمریکا لەسەر نەوت بێت
- رێژەى ئەو کەسانەى لە ئێران لە ناوچە پەراوێزخراوەکان دەژین 5%ەوە بۆ 30%ى بەرزبووەتەوە
- پوتین داوا لە چەکدارانى ڤاگنەر دەکات خۆبەدەستەوە بدەن و سوێندی وەفاداریی بخۆن
قودس
- بانکی ناوەندیی ئێران دوایین مۆڵەت دەداتە بانکە تایبەتییەکان بۆ ئەنجامدانى چاکسازی
- بنەماڵەی پەهلەوی لە رژێمی پێشووی ئێران، دەدرێنە دادگا
- 49 هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووی پەرلەمانی ئێران کاندید کردووە
کەیهان
- ئێران قورسایی سیاسی و ستراتیژیى بە “بریکس” بەخشی
- ئەگەر واز لە دۆناڵد ترەمپ نەهێنن، ئەمریکا تووشی شەڕی نێوخۆیی دەبێت
- شەپۆلێک لە ئەویندارانی “ئیمام حوسێن” سنوورەکانی ئێرانی داگرتووە