42
گاردیان
- دوای زیادبوونی ترسەکان لە ئەگەری کوژانەوەی کارەبا لە سەرتاسەری بەریتانیا بۆ ماوەی 7 رۆژ، حکومەتی ئەو وڵاتە پلانی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە تاقیدەکاتەوە.
- میلیشیا بەکرێگیراوەکانی ڕووسیا لە مالی بە کۆمەڵکوژییەکی نوێ تۆمەتبارکراون دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە لە ناوەندی ئەو وڵاتە ناسەقامگیرە.
- دوای دوو رۆژ لە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، جایر بۆلسۆنارۆی کاندیدی سەرنەکەوتوو بۆ پۆستی سەرۆکی بەرازیل، بێدەنگی دەشکێنێت بەڵام رەتیدەکاتەوە پیرۆزبایی لە داسێلڤای سەرۆک بکات.
تایمز
- حکومەتی بەریتانیا بەنیازە پێش ئەوەی بتوانن تانە لە بریاری رەتکردنەوەی پێدانی مافی پەنابەری بدەن، کۆچبەرانی ئەلبانیا دیپۆرت بکاتەوە.
- ئیلۆن مەسک کە بەم دواییە تویتەری بە 44 ملیار دۆلار کڕی، دەڵێت: “بۆ ئەوەی خەرجی کۆمپانیاکەم دابینبکەم مانگانە 8 دۆلار لە هەر هەژمارێکی پشتڕاستکراوە (ڤێریفای کراو) وەردەگرم.”
- پۆلیسی بەریتانیا سیڤی کەسانی تاوانبار و دەستدرێژیکاریش وەردەگرێت بۆ ئەوەی وەکو ئەفسەر و فەرمانبەر لە دامەزراوەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەدا کاربکەن.
دەیلی ئێکسپرێس
- ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێندەدات کە کەمکردنەوەی بودجەی دامەزراوەکانی دەوڵەت وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی نەگرێتەوە.
- پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، مات هانکۆک ئەندام پەرلەمان و وەزیری پێشووی تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتی، لە پۆستی ئەندام پەرلەمانیی سڕدەکات دوای ئەوەی وەک ئەکتەرێک بەشداری لە درامایەکی تەلەفزیۆنیدا دەکات.
- میگان مارکل و شازادە هاری بەریتانیا گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای نێتفلێکس واژۆکردووە بۆ کارکردن لەسەر دۆکیۆمێنتارییەک دوای ئەوەی بڕیاریان داوە دەستبەرداری خێزانی شاهانە ببن.
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی قازانجکردنی زۆری کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی نەوت لەجیهاندا، دوایان لێدەکرێت باجی زیاتر بدەن بۆ چارەسەری قەیرانی تێچووی ژیان لە وڵاتانی ئەوروپا.
- ئەو بانکانەی قەرزیان داوە بە ئیلۆن مەسک بۆ کڕینی تویتەر تەنها بۆ ماوەی یەک ساڵ چاوەڕێی دەکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانی.
- دادگای باڵای بەریتانیا زانیویەتی کە مافی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی ئەوروپی دوای بڕیاری دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە مەترسیدایە بەوپێیەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگاڵ ناکرێت.