45
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ژمارەی دارخورماکان لە عێراق دەگەنە 25 ملیۆن
- حکومەتی ناوەند و حکومەتی کوردستان هەماهەنگی دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە سنورەکان
- پەرلەمانی عێراق: پرۆژەیاسای خوێندنی تایبەت بە کاری زانکۆ ئەهلیەکان رێکدەخات
شەرقولئەوسەت
- کورد پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی باشوری سوریا دەکات
- ناکۆکی لەسەر ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای نەوت و گاز، دانوستانەکان دوا دەخات
- ترەمپ لە رێگای زیندانەوە چووە نێو مێژوو
عەرەب
- سەرەڕای فشاری رۆژئاوا، رێرەوی یەکخستنی پێشمەرگە ناڕوونە
- رژێمی سوریا ترسی هەیە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا پەلبکێشێت بۆ ناوچەکانی دیکەى ژێر دەسەڵاتی
- رۆیشتنی پریگۆژین دۆخی ڤاگنەر ئاڵۆز دەکات، بەڵام کۆتایی پێناهێنێت
قودسی عەرەبی
- کورد داوا دەکات کەسوکارى قوربانیانی ئەنفال قەرەبوو بکرێنەوە
- رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی داتای ونبووەکان لە عێراق
- ئەفسەرێکی عێراقی هەڵهاتوو بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە بە تۆمەتی گەندەڵی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- سەرەڕای ئەوەی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ پەرستارە بکوژەکەی بەریتانیا دەرچووە، دوو خێزانی دیکەش سکاڵای مردنی کۆرپەکانیان لەسەر پەرستارەکە تۆماردەکەن
- دوای ئەوەی نەیتوانی بکەری دزینی 1500 پارچەی مۆزەخانەکەی ئاشکرا بکات، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بەریتانیا شەوی رابردوو دەستیلەکارکێشایەوە
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک ئەو دەرمانانەی خەڵک بۆ دابەزاندنی کێشیان لە بەریتانیا هەفتانە بەکاریدەهێنن، کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشیی وەستانی دڵ هەیە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین داوا دەکات وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتەکەی خۆی دەست لەنێو دەستبن بۆ ئەوەی خەونی گەشەسەندن و مۆدێرنیزەکردنی وڵاتەکانیان بهێننەدی
- سەردانەکەی وەزیری بازرگانیی ئەمریکا بۆ چین دەبێتە هۆی سەقامگیری پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
- ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا میوانداریی فڕۆکەوانانی ئۆکراین دەکات بۆ مەشقپێکردنیان لەسەر فڕۆکەی ئێف 16
واشنتن پۆست
- دوای تێکشکانی فڕۆکەکەی یەڤگێنی پریگۆژین، گروپی ڤاگنەر روبەڕووی شەڕی دەسەڵات و هێز بووەتەوە
- گۆڕاوێکی تازەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرپرسان نیگەران دەکات، چونکە ئەگەری هەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە
- دوای کەمکردنەوەی پێدانی هاوکارییەکانی حکومەت و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی، هاوڵاتییانی باشوری سوریا دووبارە رژانەوە سەرشەقامەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان لە شاری دروزی سوریا، مەترسی لەسەر دەسەڵاتی ئەسەد دروستدەبێتەوە
- بۆیەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی شەڕ لە مانگی نیسانەوە، سەرۆکی سوپای وڵاتەکە لە پایتەخت هاتەدەرەوە و سەدانی سەربازەکانی کرد
- دانیمارک پلانی دەرکردنی یاسایەکی هەیە کە لەمەودوا رێگریی لە سوتاندنی قورئان بکات
رۆژنامە فارسییەکان
قودس
- ئێران دەچێتە ریزی بەرەی هاوپێوەندی دژبە دۆلار
- ئەمریکا قەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێناهێڵێت و لێیناچێتەدەر
- دۆناڵد تڕەمپ وەک یەکەم سەرۆکی دەستبەسەرکراوی ئەمریکا، نێوی تۆماری کرا
کەیهان
- پەیوەستبوونی ئێران بە بریکس بە واتای دەرچوونی لە گەمارۆکانی ئەمریکایە
- تێکهەڵچوونەکان لە زاهیدان کوژراو و برینداربوونی هێزەکانی حکومەتی لێکەوتەوە
- دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، پێش لە هەڵبژاردنەکانی 2024 جۆ بایدن دەمرێت و منیش کۆڵ نادەم
جمهوری ئیسلامی
- وتووێژ بۆ لابردنی گەمارۆکان درێژەی هەیە و پارە راگیراوەکانی ئێران لە عیراق ئازاد کران
- رۆژانە لە ئێران شەش هەزار ملیار تومەن پارە چاپ دەکرێت کە 70%ـی دەچێتە گیرفانی کەمتر لە ١%ـی خەڵکی ئەو کۆمەڵگەیە
- گروپی بریکس پێداگری لەسەر پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئاسایشی ناوچەکە کرد
هەمشەهری
- بەهۆی بریکسەوە چیدیکە ئێران بۆ پێوەندیی دیپلۆماسی ناپارێتەوە
- 90%ـى وڵاتان بانگهێشنامەی ئیسراییلیان بۆ بەشداری لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم وڵاتە رەتکردووەتەوە
- سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەی بریکس لە دەستەواژەی “کەنداوی فارس” بەجێی کەنداوی عەرەبی کەڵکی وەرگرت