زووم، ئاژانسەکان:
ئەمرۆ هەینی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، واژووی لەسەر بڕیارێک کرد کە هێزە چەکدارە نایاساییەکانی رووسیا ناچار دەکات بە سوێند خواردنی سەربازی
بەگوێرەی نوسراوەکە کە سایتی فەرمی حکومەتی رووسیا بڵاویکردووەتەوە و پوتین واژووی لەسەرکردووە، سەرجەم هێزە چەکدارە نایاساییەکانی رووسیا ناچار دەکرێن سوێندی سەربازی بخۆن و بەڵێنی وەفاداری بۆ رووسیا دووپاتبکەنەوە و گوێڕایەڵی فەرماندە باڵاکانی رووسیان بن.
بڕیارەکەی پوتین دوای دوو مانگ لە کودەتا سەربازییەکەی هێزەکانی ڤاگنەر بە سەرکردایەتی یەفگینی پریکۆژین دێت، کە ئەوکات هێزەکانی ڤاگنەر بڕیاریاندا لە ئۆکراین بکشێنەوە و بەرەو مۆسکۆ بەڕێبکەون.
هاوکات دیمتری بیسکۆف گوتەبێژی کۆشکی کریملین ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: هێزەکانی ڤاگنەر گروپێکی تایبەتن و هیچ بوونێکی یاساییان نییە، هێزەکانی ڤاگنەر لەبەر ئەوە بوونیان هەبوو کە یارمەتیدەرێکی باشی هێزەکانی رووسیا بوون لە جەنگی ئۆکراین