35
رۆژنامە عەرەبییەکان
ئەلعەرەب
- هەڵوێست بەرامبەر پەکەکە دەبێتە قیبلەنمای ئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان
- بریکسی گەورەتر؛ ئابوریی چالاک و وڵاتانی خاوەن هەژموونی گەورەتر و زیاتر
- ناکۆکییەکان هەوڵی حەماس بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە غەزە پەکدەکات
شەرقئەوسەت
- وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا داوای پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی ئیمپراتۆریەتی ماددەی هۆشبەر
- داوای دادگاییکردنی محەمەد خاتەمی، سەرۆکی پێشووتری ئێران دەکرێت دوای هۆشداریدانی لە داڕمانی رژێمی ئێران
- فیدان لە کییەڤ و مۆسکۆوە هەوڵی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی هەناردەی گەنم دەدات
قودسی عەرەبی
- یەک ملیۆن منداڵی عێراق بێبەشن لە خواردن و تەندروستی و خوێندن
- سوریا؛ عەشایەر و پیاوانی ئاینی چوونەپاڵ خۆپیشاندەرانی سوەیدا بۆ روخاندنی رژێمی سوریا
- گروپی “سەربازانی خوا” هێرشیان کردەسەر یانەیەکی شەوانە لە لوبنان بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی
عەرەبی ئەلجەدید
- پەکەکە و نەوت تەوەری سەرەکی گفتوگۆی هاکان فیدان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوو
- لەدوای کوژرانی پریکۆژین؛ چارەنوسی گروپی ڤاگنەر چی لێدێت؟
- فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی سوەیدا رژێمی بەشار ئەسەدی وەڕسکردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- پوتین دوای 24 کاتژمێر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریکۆژین: کەسێکی بەهرەدار بوو بەڵام هەڵەی زۆریکردووە لە ژیانیدا
- بەرپرسانی واشنتن پێشبینی دەکەن فڕۆکەکەی پریکۆژین بەهۆی بۆمبێکەوە لەناو فڕۆکەکە تێکشکابێت
- ژمارەی کەڵەکەبووی کۆچبەران لە بەریتانیا بۆ 175 هەزار بەرزبوویەوە و چاوەڕێی بڕیارێکن لەلایەن حکومەتەوە
واشنتن پۆست
- ترەمپ لە زیندانێکی ویلایەتی جۆرجیا خۆی رادەست کرد و وێنەی تۆمەتباری گیرا و بە کەفالەت ئازادکرا
- گروپی ڤاگنەر لەژێر هەڕەشەی نەماندایە دوای کوژرانی پریکۆژینی سەرۆکیان
- ئاگرەکەی ویلایەتی هاوای بەهۆی دەستکاریکردن و چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەباوە بووە
جاپان تایمز
- سەرەڕای دژایەتی وڵاتان، ژاپۆن ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی رژاندە ناو دەریا
- کۆریای باکور بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ مانگدا شکستی هێنا لەوەی مانگی دەستکردی سیخوڕی بنێرێتە خولەکانی زەوی
- بۆ یەکەمجار لە مێژووی جیهاندا هیندستان توانی کەشتییەکی ئاسمانی لە بەری باشور و تاریکی سەر مانگ بنیشێنێتەوە
عەرەب نیوز
- بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 2014، ئۆکراین توانی ئاڵاکەی لە دورگەی داگیرکراوی کریمیا هەڵبکات
- بەرپرسانی سعودی تۆمەتی کوشتنی کۆچبەرانی ئەسیوپی لەسەر سنورەکانی یەمەن رەتدەکاتەوە
- بانکی ناوەندیی تورکیا رێژیە سودی بانکی بۆ 25% بەرزکردەوە