نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا دابەزینی تۆمارکرد دوای بوونی چەند ئاماژەیەک بۆ باشتربوونی دۆخی بەرهەمهێنانی نەوت و هەروەها تێکچوونی دۆخی ئابووریی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە.
ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئابی 2023، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 83 دۆلار و 77 سەنتە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخەکەی نزیکەی 2% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 79 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە نزیکەی 2.5% دابەزیوە بەراورد بە هەفتەی رابردوو.
نیشانەکانی باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی نەوتی گەمارۆدراو وەک ئێران و ڤەنزوێلا بووەتە هۆی باشتربوونی دۆخی دابینکردنی جیهانی، لە هەمان کاتدا لەرزۆکی گەشەکردنی ئابوریی چین ئاسۆی خواستەکانی کەمکردووەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە سعودیە و ڕوسیا کە وڵاتانی سەرەکی ئۆپێک پڵەسن هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخەکان دەدەن بە سنووردارکردنی بڕی دابینکردنی نەوت.