41
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سەرۆکە سەرکێشەکەی ڤاگنەر بە کوژراوی دیارنەما
- راوێژکارێکى بەشار ئەسەد خۆپیشاندەرانى سوەیدا بە گێرەشێوێن وەسف دەکات
- عێراق داوا لە تورکیا دەکات بەشە ئاوى زیاتر بکات
قودس
- رووسیا کوژرانی سەرۆکی ڤاگنەر رادەگەینێت، ئەکاونتی ڤاگنەریش رووسیا تۆمەتبار دەکات بەخستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی
- ئەردۆغان: داننانێین بە لکاندنی دورگەی قرم لەلایەن رووسیاوە
- باشووری سووریا: ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە.. خۆپیشاندەرانیش وێنەی بەشار ئەسەد دەسوتێنن
سەباح
- ئەنقەرە و بەغداد تاوتوێی زیادکردنی ئاو و ئاسایشی سنوورەکان دەکەن
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تازەکردنەوەى تۆماری دەنگدەران تەواو دەکات
- یەک ملیۆن عێراقی خوار 15 ساڵ بێبەشن لە خواردن و خوێندن و تەندروستی
زەمان
- بەنیشتنەوەی لەسەر مانگ هیندستان دەسکەوتێکی مێژووی تۆمارکرد
- فەرمانبەرانی عێراق داوای یەکسانی لە مووچەدا دەکەن
- کوژرانی سەرۆکی ڤاگنەر لە تێکشکانی فڕۆکە تایبەتەکەی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- روسیا دەڵێت یاڤگێنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لەو فڕۆکەیەدا مردووە کە لە ناوچەیەکی نزیک مۆسکۆ کەوتەخوارەوە و تێکشکا، هاوپەیمانانیش لەوبارەیەوە پوتین تۆمەتبار دەکەن
- هێزە هاوپەیمانەکانی پریگۆژین دەڵێن، فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەر لەلایەن سیستمی بەرگریی روسیاوە کراوەتە ئامانج
- چەند پزیشکێکى بەریتانیا توانییان دوای 17 ساڵ لە جەڵتەیەکی مێشک، ژنێکی نەخۆش بەقسە بهێننەوە لە رێگەی ڤیدیۆیەکی یادگاریی هاوسەرگیرییەکەیەوە
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی رژانەناوەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانەوە بۆ نێو دەریای ژاپۆن، چین هاوردەی بەرهەمی خواردنی دەریایی 10 ناوچەی ژاپۆن قەدەغەدەکات
- شی جینپینگی سەرۆکی چین لەگەڵ فراوانکردنی لوتکەی بریکسدا دەڵێت، وڵاتانی ئەندام رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە سەقامگیری ئابووری جیهانیدا
- لە لێکۆڵینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە سەنگافور باشترین هێڵی فڕۆکەوانی جیهانی هەیە و ژاپۆنیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە، کە لەسەر بنەمای کات و هەڵوەشاندنەوەی گەشت و هەڵگرتنی جانتا بە بێبەرامبەر، دیاریکراوە
واشتنتن پۆست
- رکابەرەکەی پوتین لە لیستی ئەو 10 کەسەدایە کە لە فڕۆکە تێکشاوەکەی نزیک مۆسکۆ گیانیان لەدەستدا
- لەگەڵ یەکەم گفتوگۆدا کە هەشت کاندیددی سەرۆکایەتی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، جگە لە ترەمپ تێیدا بەشداربوون، وەرزی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بەرەو گەرمبوون دەچێت
- چین و روسیا دەیانەوێت ئاستی لوتکەی بریکس وەک روبەڕوبوونەوەیەکی وڵاتانی رۆژئاوا بەرز بکەنەوە
عەرەب نیوز
- بەهۆی زریان و باوبارانەوە، کەسێک لە مەککە گیانی لەدەستدا
- لە فڕۆکەکەی یاڤگێنی پریگۆژیندا کە 10 سەرنشینی تێدا بوو، هیچ کەسێک رزگاری نەبوو
- هێلیکۆپتەرێکی سوپای لوبنان لە نزیک بەیروت کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش برینداربوو
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- ئێران هەوڵدەدات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمێنانی نەوتی بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلى رۆژانە زیاد بکات، ئەوەش کێشە ئۆپێک دەنێتەوە
- بەرپرسانی ئێران بەگوێرەى ژمارەی گەشتەکانیان قسە لە هەڵسەنگاندنی کارەکانیان دەکەن و ئاگایان لە سفرە و خوانی بەتاڵی خەڵک نیە
- وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، 90%ـى ئەو چەکانەی هەمانە بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەمانە
جمهووری ئیسلامی
- سەرۆکۆماری پێشووی رووسیا دەڵێت، لەوانەیە بەشێک لە خاکی گورجستان، بلکێنین رووسیاوە
- ئۆکران لە هێرشى پێچەوانەدا پێشڕەوی دەکات و شەش رۆژە بە بەردەوامى هێرشی درۆنیی دەکاتە سەر مسکۆ
- کۆشکی سپی لە وەرگرتنەوەی بەندکراوانی ئەمریکا لە ئێران رازییە
قودس
- پیلانێک دژ بە سووریا بەڕێوەیە و پەرەسەندنی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، دەستی ئەمریکای تێدایە
- عێراق بە گەرمی پێشوازی لە زیارتکەرانی ئێران دەکات
- وەزیری نەوتی ئێران، دەنگۆی گرانکردنى بەنزین و هاوردەکردنی لە رووسیا رەتدەکاتەوە
شەرق
لە پێکدادانى نێوان چەکدارانى بەلوچ و هێزەکانى کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەربازێک کوژرا
بۆ روبەڕوبوونەوەى قەیرانی ئاو، پێویستە بەرهەمێنانی کشتوکاڵ کەم بکرێتەوە، بە پێچەواوەنەوە لە داهاتوودا لەناوچوونى کشتوکاڵ دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار