زووم:
قوەجەوییە وەک تاکە یانەی عێراق بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا دەکات و ئەگەری روبەڕوبوونەوەی بەهێز هەیە
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ، تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەنجامبدرێت بە بەشداری 20 یانە، ئەگەری روبەڕوبوونەوەی نەسری سعودی و قوەجەوییەی عێراقی هەیە، گەر ئەمە رووبدات کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی دێتە شاری هەولێر
یانەکان بە سەر چوار ئاستدا دابەش کراون بەم شێوەیە:
ئاستی یەکەم: سەدی قەتەری، هیلالی سعودی، ئیتیحادی سعودی، پێرسپۆلیسی ئێرانی، باختاکوری ئۆزبەکی.
ئاستی دووەم: دوحێلی قەتەری، سپاهانی ئێرانی، ناسافی ئۆزبەکی، فەیحای سعودی، مازەندەرانی ئێرانی.
ئاستی سێیەم: فەیسەڵی ئوردنی، ئیستقلال دووشەنبەی تاجیکستانی، قوە جەوییەی عێراقی، ئاهالی تورکمانستانی، مۆمبای سیتی هیندی.
ئاستی چوارەم: عەینی ئیماراتی، نەسڕی سعودی، شاریقەی ئیماراتی، ئەجمەکی ئۆزبەکی، نافباخوری ئۆزبەکی.