52
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- سیخوڕێک لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکدئینەوە هەزاران بەرپرسی بەریتانی بەئامانج دەگرێت بۆ ئەوەی زانیاریی نهێنییان لێدەربهێنێ
- ئەو کەسانەی دۆسیەی پەرستارە بکوژەکەی حەوت کۆرپەکەی بەریتانیایان ئاشکراکرد داوادەکەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت
- ئەمساڵ زیاتر لە 18 هەزار پەنابەر لەرێگەی دورگەی ئینگلیزەوە بە بەلەم گەیشتوونەتە بەریتانیا و تەنها رۆژی دووشەممە 15 بەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین و ئەفریقای باشور لە لوتکەی بریکسدا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئەوەی پەرە بە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتانی گەشەسەندوو بدەن لەبوارەکانی ئابوریی، تەکنەلۆژی، سەربازیی و وەبەرهێنان
- چین هەنگاوەکەی ژاپۆن بۆ بەردانەوەی ئاوی پاشەرۆی کارگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بۆ ناو دەریای ژاپۆن بە خۆپەرستیی و نابەرپرسیارێتی وەسفدەکات
- سەرۆکی چین هۆشداری دەدات لە مەترسیی جەنگی سارد لەنێوان وڵاتان و دەڵێت، خەڵکی جیهانێکی کراوە و گشتگیریان دەوێت
واشنتن پۆست
- لە پۆڵەندا هەوڵێکی روسیا بۆ بەکرێگرتنی گەنجان بۆ بڵاوکرنەوەی پروپاگەندەکانی روسیا شکستی پێهێنرا
- دانیشتوانی دورگەی ماوی ویلایەتی هاوای ئەمریکا دەڵێن لە ساڵی 2018 ئاگر لە ناوچەکەیان کەوتبووەوە و بەڵێنی زۆریان پێدرابوو، بەڵام هەنگاوە کردەییەکان زۆر کەمبوون
- تایلەند سەرۆکوەزیرانێکی تازەى هەڵبژارد، بەڵام ئەو کەسە نەبوو کە زۆرینەی وڵاتەکە دەنگیان پێیدا
عەرەب نیوز
- لە پاکستان سەربازێک هاوشێوەی پاڵەوانی فیلمەکان حەوت منداڵ و مامۆستایەک لە بەرزی 278 مەتر رزگار دەکات دوای ئەوەی لەنێو کابینەیەکی تەلەفریکدا گیریان خواردبوو
- ئەسیوبیا و سعودیە لێکۆڵینەوە لە بانگەشەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە گوایە سعودیە لە سەر سنور کۆچبەرانی کوشتبێت
- ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە لوتکەی بریکسدا رایگەیاند، زاڵبوونی دۆلار بەسەر جیهاندا کۆتایی دێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەریتانیا: سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانى خێرا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هێرشی درۆنەکان ئاسمانی رووسیایان داخستووە
- عێراق و تورکیا لە رێگەی وەزیری دەرەوە و وەزیری نەوت سەردانی یەکتر دەکەن
سەباح
- حکومەتى عێراق لە سێ میحوەرەوە روبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە
- ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان دەکرێت لە رێگای دەروازەکانی هەرێمی کوردستان
- نیگەرانییەکان لە بەرزبوونەوەی نرخی برنج
عەرەب
- سەردانێکی شکستخواردووی وەزیری نەوتى عێراق بۆ تورکیا.. گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە نییە.
- یاسایەکی تازە لە کوەیت میدیاکان رێکدەخات، رەخنەگرتن لە شازادەی جێنشین و جێگری میر قەدەغەیە
- ئایە کۆمەڵەی بریکس بەدوای رژیمێکی نێودەوڵەتی تازەدا دەگەرێت؟
قودس
- سودان: 500 منداڵ بەهۆی برسێتیەوە لە سەرەتای جەنگەکەوە گیانیان لەدەستداوە
- پەرلەمانی عێراق تاوتوێی یاسایەک دەکات هاوڕەگەزخوازان بە لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی سزا بدرێن
- عێراق 10 حاڵەتی تەڵاقدانی لە کاتژمێرێکدا لە مانگی رابردوو تۆمارکردووە
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- دیوزمەیەک لە ئێرانەوە بۆ ئیسراییل؛ پەردەلادان لە درۆنی “مهاجری 10” بەتوانایی 24 کاتژمێر هەڵفڕینی بەردەوام و پێکانی ئامانجەکەی بەدووریی دوو هەزار کیلۆمەتر
- میدیاکانی رۆژاوا دان بە هێزی درۆنی و مووشەکیی ئێراندا دەنێن.
- بۆ هاتنی یەک میلیۆن زیارەتکەری ئێرانی بۆ عێراق ڤیزا ئامادە کراوە
جمهوری ئیسلامی
- بۆ پێکهێنانی حکومەتێک بە بەشداریی پێکهاتەکانی ئەفغانستان، تاڵیبان گاڵتە بە داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات
- ترەمپ رۆژی پێنجشەممە لە ئەیالاتی جۆرجیا خۆی رادەستى بڕیاری دادگا دەکات
- هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین بۆ سەر روسیا، فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی تووشی کێشە کردەوە
قودس
- ئامانجی سەرەکیی درۆنە تازەکەی ئێران، ئیسراییلە
- لە چوار مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران بۆ عێراق 23٪ بەرزبووەتەوە
- شەڕی ئامۆزاکان لەسەر چیە؟! ناکۆکیی قوڵی عەرەبستان و ئیمارات و ئەگەری سەرهەڵدانی شەرێکی نیابەتی لە یەمەن
شەهروەند
- سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت، بۆ هاوکاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەموو وڵاتێک دەستمان درێژ دەکەین، بەڵام هەر وڵاتێک دەستدرێژیمان بکاتەسەر دەستی دەپەڕێنین
- بەپێچەوانەی بۆچوونی کاربەدەستانی حکومەت، گەشەی ئابووری لە ئێران لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا نزیک بە سفرە