زووم:
بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە لوتکەی بریکس لە ئەفریقیای باشوور دەستپێبکات، زیاتر لە 60 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەشداریی تێدەکەن.
وەکو خۆیان دەڵێن، ئامانجی بریکس بەدیهێنانی جیهانێکی فرەجەمسەرە، هەوڵدەدەن لە رێگەی لوتکەی ئەمجارەوە رۆڵی خۆیان لە سیستەمی ئابووریی جیهاندا بچەسپێنن.
لوتکەی ئەمساڵی بریکس سێ رۆژ دەخایەنێت، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی دروستکردنی دراوێکی یەکگرتوو بۆ ئەندامانی گروپی بریکس، ئەم هەنگاوەی گروپەکە والێکدەدرێتەوە کە هەوڵێک بێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەژموونی دەیان ساڵەی دۆلاری ئەمریکی.
گروپی بریکس، کە ساڵی 2009 دامەزراوە و ئەندامەکانی بریتین لە رووسیا، چین، هیندستان، بەرازیل و ئەفریقیای باشوور، لە لوتکەی ئەمساڵدا گفتوگۆ لەبارەی فراوانکردنی گروپەکەوە دەکەن، تاوەکو ئێستا 40 وڵاتی جیهان داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندام.
هاوکارمان ئاراس ئەحمەد زانیاریی زیاترتان بۆ باسدەکات لەبارەی لوتکەی ئەمساڵی گروپی بریکس.