39
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- پەرستارێکی بەریتانیا بەهۆی کوشتنی حەوت کۆرپە بە زیندانیی هەتاهەتایی سزادرا و دادوەر پێی راگەیاند، “بە زمانی خۆت وتت کە ئەوانت بە مەبەست کوشت، تۆ کەسێکی نەگریسیت”
- لە مۆزەخانەی بەریتانیا زیاتر لە هەزار و 500 پارچە کەلوپەلی مێژوویی دیارنەماون، سەرجەمیان لەلایەن یەک دزەوە لەماوەی چەند ساڵێکدا براون یان شکێنراون
- وەک رەخنەیەک لە دەسەڵاتی بەریتانیا، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە دەڵێت ئەگەر ئێستا تەمەنی 18 ساڵ بووایە، بەهۆی گرانی تێچووی ژیانەوە نەیدەتوانی بچێت بۆ زانکۆ و بخوێنێت، بەڵکو دەبوو کار بکات
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین گەیشتە ئەفریقای باشور بۆ ئەوەی لە بەشداریی لە 15هەمین لوتکەی بریکسدا بکات و لە نزیکەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەفریقییەدا بڕوانێت
- شارەزایانی چین دەڵێن کەمکردنەوەی هەناردەی کەلوپەلی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر پرۆژەکانی وڵاتەکە نابێت
- پەکین سەرجەم قسەکانی جێگری سەرۆکی تایوان، کە بەمدواییانە لە سەردانێکیدا بۆ ئەمریکا لەبارەی سەربەخۆیی وڵاتەکەی کردبوونی، رەتدەکاتەوە
واشنتن پۆست
- ئەمریکا رێگریی دەکات لەوەی کۆمپانیا چینییەکان زەوی بازرگانیی لەخاکی وڵاتەکەیدا بکڕن
- سەرەڕای گیانلەدەستدانی 114 کەس لە ئاگرەکەی هاوایی ئەمریکا، نزیکەی 850 کەسی دیکە هێشتا بێسەروشوێنن
- دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر هێرشی کیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە کە بەهۆیەوە هەزار و 400 کەس کوژران، هێشتا بەڵگەکان ئامادەن بۆ ئەوەی دادپەروەریی لە کەیسەکەدا بەرقەرار بکرێت
عەرەب نیوز
- لە هێرشێکی درۆنی ئۆکراین بۆسەر مۆسکۆ گەشتە ئاسمانییەکان راگیران و دوو کەس بەهۆی پاشماوەی تێکشکاندنی درۆنەکانەوە برینداربوون
- سعودیە تۆمەتە “بێ بنەماکانی” هیومان رایتس وۆچ رەتدەکاتەوە کە گوایە وڵاتەکەی کۆچبەرانی ئەسیوبیای لەسەر سنوری یەمەن کوشتبێت
- ئێران دەڵێت پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا دوو مانگ دەخایەنێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئافتاب
- 80%ـى قوتابیان لە ئێران پێش چوونیان بۆ زانکۆ بیر لە بەجێهێشتنی وڵات دەکەنەوە
- بەهۆى کەمئاوى و روانگەی سیاسیی بەرپرسانەوە، هیوایەک بۆ زیندووکردنەوەی دەریاچەى ورمێ نەماوەتەوە
- لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا رێژەی تەڵاق لە ئێران، 162% بەرزبووەتەوە
قودس
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بۆ گۆڕینەوەی بەندییەکان و لابردی گەمارۆکان، لەگەڵ ئەمریکا لە بیروڕا گۆڕینەوەدانین، بەڵام هیچ پلانێکمان بۆ دیالۆگ و وتوێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئەم وڵاتە نیە
- بەرانبەر بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین کۆمارى ئیسلامی ئێران سیاسەتی “بێلایەنی ئەرێنی” هەڵدەبژێڕێت
- پەرەسەندنی ناکۆکیی نێوان ئۆکراین و ئیسرایل لەسەر نەدانی ڤیزا بە گەشتیارانی ئۆکراینی، ئۆکراین هەڕەشەی لە ئێسراییل کرد کە ئەگەر درێژە بە دەرکردنی ئۆکراینییەکان بدات، بۆ سەری ساڵی تازەى جولەکەکان، رێگە بە هیچ ئیسراییلییەک نادرێت بۆ زیارەت سەردانی شاری “ئومان” بکات
جمهووری ئیسلامی
- دوخی ژیان و گوزەرانی خەڵک چەند مەرجەعێکی دینیی نیگەران دەکات و داوا لە دەوڵەت دەکەن پێش بە تەقینەوەی کێشەکان بگرن و بیر لە چارەسەریی کێشەکان بکەنەوە
- وەزیری دەرەوەی چین: تەنیا بە کاراکردنەوەی بەرجامە ناکۆکییەکانی تایبەت بە بەرنامەی ناوکیی ئێران چارەسەر دەکرێت
- ئەمریکا 20 هەزار شتومەکی شوێنەوارە کۆنینەکانی ئێران رادەستی ئەم وڵاتە دەکاتەوە
شەهروەند
- ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ لە خاک و وڵاتی بلارووس بچنەدەر
- ئەمریکا و جموجۆڵە گوماناوییەکانی لە سووریا و عێراق؛ ئامانجەکە بچڕانی پێوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە
- سێ وڵاتی ئەمریکا، ئوسترالیا و چین لە ئاوەکانی چینی باکوور، مانۆرێکی سەربازیی هاوبەش بەڕێوەدەبەن
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەغداد: کۆکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بوونی نیە، بەڵکو ئاڵوگۆرکردنی هێزەکانە
- زیلینسکی دڵنیایە لە “شکستهێنانی رووسیا”
- بەریتانیا: بەندکردنی هەتاهەتای بۆ ئەو پەرستارەی منداڵەکانی کوشت
عەرەب
- هاکان ڤیدان، بە بەرگی پیاوێکی هەواڵگرییەوە دەچێتە هەولێر و بەغداد
- گوتاری توندڕەوی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانی جەزائیری تەنیووە
- تا چەند سەرۆکی سوودان دەتوانێت بەرگەی هەواڵی شکستەکان بگرێت؟
قودس
- سوریا: خۆپیشاندانەکان لە باکوری وڵاتەکە دژی رژێم فراوان دەبێت
- سعودییە تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی سەدان ئەسیوپیی رەتدەکاتەوە
- سەرۆکی ئۆکراین: دەتوانین لەشکرکێشییەکانی رووسیا بوەستێنین
سەباح
- سودانی: مەترسی گەندەڵی هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکات
- تەندروستی: تا ئیستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئیریس لە عێراق بوونی نییە
- لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی یاسای تازەی پێوەرەکانی مووچە دادەنرێت