25
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی فرمانی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ قوربانیانی هەڵەبجە و سپایکەر
- وەزارەتی دارایی: داهاتمان لە شەش مانگدا 54 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە
- لە هەموو سەد هەزار عێراقیەک 81 کەس توشبووی شێرپەنجەیە، کۆمپانیا نەوتیە بیانیەکان بە هۆکار دەزانرێت
شەرقولئەوسەت
- جەنگ لە خەرتوم گەیشتووەتە توندترین حاڵەت
- نەیجەر دوایین هەناسەکانی دەدات لە سیستمی جیهانیدا
- ژمارە 56 لە لیستی کاندیدانی عێراق لادەبرێت، بەهۆی بەستنەوەی ژمارەکە بە یاسای فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن
قودسی عەرەبی
- بارزانی داوای پاراستنی قەوارەی کوردستان و بەرژەوەندی کورد دەکات
- ئەیاد عەلاوی بڕیاریدا بکشێتەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق
- نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشێکی 20 ساڵ لەمەوبەر دەکات بۆ سەر بارەگاکەی لە بەغداد
عەرەب
- بەهۆی نەبوونی یەک لیستی کورد، گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک ناکات
- ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دووبارە لەبەردەم تاقیکردنەوەی تواناکانیانن
- فراوانبوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە دێرەزووری سوریا دژ بە گرانی بازاڕ، حکومەتی سوریای سەرلێشێواو کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
جمهووری ئیسلامی
- – ئیتڵاعاتی ئێران چەندین سیخوڕی لە وڵاتانی فەڕانسە، سوید و بریتانیا دەستبەسەر کردوە
- – لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئامریکا، عێراق پێشی عەرەبستانی دایەوە
- – لە نێو هێزە چەکدارەکانی تاڵباندا هەزاران گەنجی خۆکووژ هەن
ئافتاب
- – رۆژاوا خوازیاری کۆتاییهاتنی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراینە
- – سیاسەتی دەرەوەی ئێران کار لەسەر ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی دەکات
- – تێچووی کارەبای فێنککەرەوە (موبەڕیدە) لە ئێران بەرانبەرە بە تێچووی تەواوی کارەبای وڵاتی میسر
شەهروەند
- – ناکۆکییەکانی ئێران و ئەفغانستان لەسەر ئاو سەریان هەڵاوەتەوە
- – ئاڵبانی ئەنتەرنێت لەسەر مجاهدینی خەڵقی ئێران دادەخات.
- – زۆرترین پەنابەر لە ئەڵمانیا دیپۆرت دەکرێن
جەوان
- – سوپای پاسداران بۆ هێزەکانی ئامریکا لە کەنداوی فارس: “دانیشە لە جێی خۆت”
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- ئەو پەرستارەی بەریتانیا کە بە کوشتنی حەوت منداڵی تازەلەدایکبوو تۆمەتبارە، هێرشی کردووەتە سەر 30 منداڵی دیکە و ئەمڕۆ سزای زیندانی هەتاهەتایی دەدرێت
- دوای 57 ساڵ لە چاوەڕوانی بۆ بەشدارییکرد لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی تۆپی پێی خانمان، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک بەرامبەر بە یەک گۆڵی ئیسپانیا دۆڕا و نازناوەکەی بەدەستنەهێنا
- هەوڵەکانی روسیا بۆ ناردنی یەکەم کەشتیی ئاسمانی بۆسەر هەسارەی مانگ شکستیهێنا و کەشتییەکە لەسەر ڕووی مانگ تێکشکا
چاینە دەیلی
- چین رۆڵی خۆی لە لوتکەی بریکسدا فراوانتر دەکات و ئەمڕۆ لە سەردانێکی چوار ڕۆژەدا سەرۆکی وڵاتەکە سەردانی ئەفریقای باشور دەکات بۆ بەشداریکردن لە لوتەکەکە کە پێنج وڵات تێیدا بەشدارن
- سەرۆکی چین هانی گەنجانی چین و ئەمریکا دەدات ببن بە شانی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەنییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
- بەشێک لە شارەزایان لە ئەمریکا داوا دەکەن پاکێجی رێککەوتنی زانستیی تەکنەلۆجی نێوان چین و ئەمریکا تازە بکرێتەوە
واشنتن پۆست
- بەهۆی زریانێکی جەمسەرییەوە شەپۆلێکی بەهێزی باو باران رویکردووەتە باشوری کالیفۆرنیا کە بە ناوچەی دارخورما، گەرما و بەتینی خۆرەکەیەوە ناسراوە
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی روبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە لەبارەی ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی، ئەمڕۆ بە یاوەری خانمی یەکەم سەردانی دورگەی ماویی دەکات
- دوو ساڵ دوای گرتنە دەستی دەسەڵات، حکومەتی تاڵیبان لە رێگەی پرۆژەیەکی ژێرخانییەوە کەناڵێکی 184 کیلۆمەتریی بۆ بیابانە وشکهەڵاتووەکانی وڵاتەکەی دەبات
عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر چەند گوندێک لەو وڵاتە، سوپای وڵاتەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- پۆپ فرانسیسی پاپای ڤاتیکان داوای ئاشتی و کۆتاییهێنانی ئاڵۆزییەکانی وڵاتی نایجەر دەکات کە بەهۆی کودەتایەکەوە چەند هەفتەیەکە سەریهەڵداوە
- شازادەی جێنشینی سعودیە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی توێژینەوە و داهێنان بۆ زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای شا عەبدوڵڵا دابیندەکات