45
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتی پلاندانانی عێراق: زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ بێبەشن لە مافەکانیان
- ئوردن: بەستنی کارەبا لەگەڵ عێراق لەم مانگەوە دەستپێدەکات
- عێراق؛ 12 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانەکاندان
شەرقولئەوسەت
- جموجوڵی گوماناوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەیە و پێدەچێت ئامانجەکە سوریا بێت
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق؛ حزبەکان خۆیان کۆکردووەتەوە و هاوڵاتیانیش دوودڵن
- سوپای ئێران: بە بەردەوامی تێبینی جموجوڵی فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی دەکەین لە گەرووی هورمز
قودسی عەرەبی
- کەلوپەلە دزراوەکانی پاڵاوگەی بێجی لەلایەن بازرگانێکی کوردەوە کڕدراوەتەوە و بایی 300 ملیۆن دۆلارە
- حزبوڵا لە گروپێکی نهێنییەوە بووەتە هێزێکی هەرێمی
- پاکستان؛ دەیان ماڵ و کڵێسای مەسیحییەکان لەلایەن موسڵمانەکانەوە تێکدران
ئەلعەرەب
- لە لوتکەی گەرمای هاویندا ئێران ئاوی رووباری زاب لە عێراق دەگرێتەوە
- فشاری ئاو هەڕەشە لە 15 وڵاتی عەرەبی دەکات و مەترسی بۆسەر تەندروستی و خۆراک و وزە دروستکردووە
- وشکەساڵی.. نەهامەتییەکی تر بۆسەر نەهامەتییەکانی فەڵەستین
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا چەندینجار هۆشداری پێدراوە لەبارەی ئەو پەرستارەی بە ئەنقەست حەوت منداڵی تازەلەدایکبووی کوشتبوو، بەڵام گرنگی بە بابەتەکە نەداوە
- بەهۆی هاوردەی پێداویستییە سەربازییەکانی چینەوە روسیا بەردەوامە لە شەڕی دژی ئۆکراین، کەلوپەلەکانیش هێلیکۆپتەر، درۆن، چاویلکە و کانزا پیشەسازییەکانی کەرتی سەربازیی دەگرێتەوە
- بەهۆی رەخنەکان لەبارەی دزینی کەلوپەلی گرانبەها لە مۆزەخانەی بەریتانیا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە دەستی لەکارکێشایەوە
چاینە دەیلی
- بڕیارە 22 بۆ 24ی ئەم مانگە هەریەک لە بەرازیل، روسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشور لە لوتکەی بریکسدا کۆببنەوە و پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن
- سەرۆکی چین داوا لە خوێندکارانی وڵاتی ئەفریقای باشور دەکات کە لە چین دەخوێنن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خەڵکی چیندا بەهێز بکەن
- سەردانەکەى جێگری سەرۆکی چین بۆ ئەمریکا دەرخەری هەڵوێستی ئەمریکان و زیانیان بە سەروەریی خاکی چین گەیاندووە
واشنتن پۆست
- لە یەکەم لوتکەی هاوشێوەی خۆیدا، جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی ژاپۆن و کۆریای باشور کۆبووەوە و ستایشی بەهێزکرنی پەیوەندییە هەماهەنگییەکانی نێوانیانی کرد
- دوای نۆ رۆژ لە ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا، دانیشتوانی دورگەی ماوی نیگەرانن لە بەدەمەوەچوونی حکومەتی وڵاتەکەیان و دەڵێن هەوڵەکان خاو و بێسەروبەرن
- ئەمریکا ڤاکسینێکی بەرهەمهێناوە وەک چەک و تفاق سەیردەکرێت بۆ پاراستنی کەسانی لاواز و کارمەندانی تەندروستی لە چەندین جۆر ڤایرۆس و پەتای پێشبینیکراو
عەرەب نیوز
- ئەمریکا رەزامەندیدا بە هۆڵەندا و دانیمارک بۆ ئەوەی فڕۆکەی ئێف 16 بگەیەنن بە ئۆکراین
- بەهۆی پێکدادانی چەکدارییەوە لە کامپی فەلەستینییەکان لە لوبنان نەتەوە یەکگرتووەکان بنکەکانی خۆی لەو کامپە کشاندەوە
- دوای گەیشتنی بە سعودیە، ئەمڕۆ نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی تۆپیپێی بەرازیلی لە لایەن یانەی هیلالی سعودییەوە لە مەراسیمێکدا لە یاریگای ریاز پێشوازی لێدەکرێت