41
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلى تەلەگراف
- سەربارى رێککەوتنى نێوانیان، فەرەنسا ئەمساڵ رێگریی لە ژمارەیەکى کەمترى کۆچبەران کردووە کە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە بەریتانیا
- ئەو کەلوپەلە گرانبەهایانەى کە لە مۆزەخانەى بەریتانیا دزراون بەهاکەیان زیاتر لە 50 هەزار پاوەنە، بەڵام لە وێبسایتێک بۆ فرۆشتن دانراون تەنها بە 40 پاوەن
- لەمساڵدا ئاستى خوێندکارانى زانکۆ لە ئینگلتەرا بەراورد بە خوێندکارانى وێڵز و ئێرلەنداى باکوور بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە
ژاپۆن تایمز
- بازاڕى خانووبەرەى چین رووى لە دابەزین کردووە: خانووى تازە نرخەکەى 2.4% دابەزیوە و خانووى کۆنیش لە 6%
- لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا هەناردەى کەلوپەلى ژاپۆنى بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە
- ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریاى باشوور هێڵێکى گەرم لەنێوان سەرکردە باڵاکان و بەرپرسانى هەرسێ وڵات دادەمەزرێنن تاوەکو لە حاڵەتى لەناکاودا پەیوەندى بکەن
واشنتن پۆست
- پێشبینیدەکرێت خۆڵەمێشى ئاگرەکەى ویلایەتى هاوایی بەهۆى بارانەوە ژەهراویی ببێت و بۆ چەندین ساڵ کاریگەرییەکەى بمێنێتەوە
- ئەمریکا پێشبینیدەکات ئۆکراین شکستبهێنێت لە گرتنەوەى سەرجەم ناوچەکانى بە تایبەت پردى کریمیا
- بەهۆى ئەوەى هەموو شتێکیان لەدەستداوە لە ئاگرەکەى هاوایی ئەمریکا، خەڵکى لەنێو ئۆتۆمبێل و پەناگەى دیکەدا دەخەون
عەرەب نیوز
- پاش سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ ریاز، بەمنزیکانە سەرۆککۆمارى ئێرانیش سەردانى سعودییە دەکات
- هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر کەمپى جنین دەستیانپێکردووەتەوە بەبیانووى گەڕان بەدواى چەند داواکراوێکى فەڵەستینیدا
- پاشئەوەى سعودییە هاوکارییەکى 1.2 ملیار دۆلارى بۆ یەمەن دەنێرێت، حکومەتى وڵاتەکە دەست بە چاکسازیی ریشەیی دەکات لە کەرتى ئابووریدا
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سعودییە و ئێران.. بەرەو بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا
- هاوپەیمانان و هەسەدە سەرکردەیەکى داعش لە رەققە دەکوژن کە بەرپرسى ناوچەى رۆژهەڵاتى سووریا بووە
- مایکل پارکینسۆن “پادشاى بەرنامە دیالۆگئامێزەکان” لە بەریتانیا کۆچى دوایی کرد
قودسى عەرەبى
- عێراق پێویستى بە 88 هەزار قوتابخانە هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەرتى پەروەردە
- لە سەرەتاى ئاڵۆزییەکانى سودانەوە 19 کارمەندى تیمى فریاگوزاریی کوژراون
- لیبیا: ئاهەنگ و تەقەى خۆشى بەبۆنەى ئازادکردنى فەرماندەى لیواى 444