43
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- عێراق نزیکەى ملیارێک دۆلارى لە کڕینى کارەبادا خەجکردووە و کارەباکەشى بەدەستنەگەیشتووە
- 30 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى قەڵاى کەرکوک تەرخاندەکرێت
- بەگوێرەى گرێبەستێک یابان پەرە بە پاڵاوگەى بەسرە دەدات
شەرقولئەوسەت
- رووسیا “جەنگى دانەوێڵە” لە دژى ئۆکراین فراوان دەکات
- بازرگانە دێرینەکان دیمەشق کۆچ دەکەن و بێهیوان لە دۆخى ئابوورى سووریا
- ئايا هەڵمەتى سڕینەوەى دۆلار سەرکەوتوو دەبێت؟
قودسى عەرەبى
- مووچەى فەرمانبەرانى سووریا دووهێندە زیاددەکرێت، تێکڕاى مووچە لەنێوان 250 بۆ 300 هەزار لیرەدایە کە دەکاتە 20 دۆلار
- لیبیا.. دۆخى تەرابلووس ترسناکە، 55 کەس کوژراون و 146ى دیکە بریندارن
- 40 هەزار سەرباز کاروانەکانى “چلەى ئیمام حسێن” لە عێراق دەپارێزن
عەرەب
- تاکە ژنەکەى پەرلەمانى کوەیت سەرکەوتووبوو لە نەهێشتنى ئیمتیازاتى پلەڵاکان
- پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق لە دوو بەرەوە رووبەڕووى جەنگێکى دۆڕاو بووەتەوە
- بڕانى کارەبا لە میسر ئاماژەیە بۆ قەیران لە وڵاتەکەدا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- لە جامی جیهانی ژناندا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای بردنەوەی لە ئوستراڵیا گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و 20ی ئەم مانگە لەگەڵ ئیسپانیا روبەڕووی یەکتری دەبنەوە
- بەهۆی دزینی گەوهەری گرانبەها لە مۆزەخانەی بەریتانیا کارمەندێکی مۆزەخانەکە لە کارەکەی دورخرایەوە
- ئۆکراین بۆ پاراستنی تانکەکانی چالێنجەری بەریتانی گۆڕانکاری لە دیزاینی تانکەکاندا دەکات و بەشی سەرەوەی تانکەکان بەتەواوی دادەپۆشێت بۆ ئەوەی لە بۆمبە ئاسمانییەکان بیپارێزن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی بەتەمەنداچوونی خێرای دانیشتووانی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین و کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لەبارەی ژمارەی دانیشتووانەوە هۆشداری دەدرێت
- لەگەڵ پاشەکشەی ئابوریی چیندا، پەیامەکانی شی جینپینگی سەرۆکی وڵاتەکە داوای ئارامگرتن و خۆڕاگریی دەکەن
- بەهۆی هەرەسهێنانی یارییەکی هەڵبەز و دابەزی (جەمپ) منداڵان، هەرزەکارێک لە هۆنگ کۆنگ بریندربوو و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە
واشنتن پۆست
- وەک هەنگاوێک بۆ بەکارهێنانی ئەندامی جەستەی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ لە نەشتەرگەرییەکدا لە ئەمریکا گورچیلەی بەراز بۆ کەسێک دانرا، کە مێشکی مردووە و گورچیلەکان 32 رۆژ کاریان کرد
- بەهۆی قەیرانی ئاو بەرهەمی برنجی عێراق کەمبووەتەوە، یەکەم قوربانیش برنجی جۆری عەمبەرە
- کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لە نامەیەکدا پشتیوانی خۆی بۆ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دوپاتکردەوە
عەرەب نیوز
- دوای دوو رۆژ لە شەڕ و پێکدادن و کوشتنی 55 کەس و برینداربوونی 146 کەسی دیکە لە لیبیا، ئاگربەستێکی شلوشۆق راگەیەندرا
- لە ساڵی 2018ەوە کە بەریتانیا دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ئاماری کۆچبەران، تا ئێستا 100 هەزار کۆچبەر روویان لەو وڵاتە کردووە
- فەرماندەی پێشووی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەڵێت داعش خەریکە بەتەواوی لە عێراقدا کاریگەریی نامێنێت