27
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لەسەر مێزی پەرلەمانە
- سەرۆککۆمار داوا دەکات بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە
- کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وەبەرهێنان ئەمساڵ لە بەغداد بەرێوەدەچێت
شەرقولئەوسەت
- بەرپرسێکی کورد لە رۆژئاڤا: نەوت بە نرخێکی رەمزی دەفرۆشین بە رژێمی سوریا
- عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی یاریدەدەرەکانی کازمی بە ئینتەرپول دەدات
- داواکاری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی بەپەلەی شەڕ و پێکدادانەکانی لیبیا هەیە
قودسی عەرەبی
- هەولێر، بەغداد تۆمەتباردەکات بە پێشێلکردنی رێککەوتنی نێوانیان
- کۆمپانیا جیهانیەکانی بواری نەوت داوا دەکەن مافەکانیان لەبەرچاوبگیرێت لە هەر رێککەوتنێکی نێوان هەولێر و بەغداد
- ئەو شاندە سەربازیەی لە ئەمریکا بوون ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ سودانی خستەڕوو، لیژنە پێکهێنرا بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکان
عەرەبی جەدید
- دوای مانگێک لە سەردانەکەی سودانی، هیچ ئەنجامێک دیار نیە لە دۆسیەی سنوورەکان و ئاو
- میلیشیاکان تێلیگرام بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر سودانی
- بارودۆخی سودان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- سێ هاوڵاتی بولگاریا بۆماوەی چەندین ساڵە بە پاسپۆرتی ساختەوە لە بەریتانیا نیشتەجێن و سیخوڕییان بۆ روسیا کردووە، دەستگیرکران
- رۆڵی واڵکەر، ئەو جەنەڕاڵەی لە تەقینەوەیەکی تالیبان لە ئەفغانستان رزگاری بوو دەبێت بە سەرۆکی داهاتووی سوپای بەریتانیا
- دوای ئەوەی بەفەرمی لەلایەن دادگاوە تۆمەتبارکرا بە شێواندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020، ترەمپ بەڵێن دەدات بێتاوانى خۆى بسەلمێنێت
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین جەخت لەوەدەکاتەوە لەگەڵ کوالیتی بەرزی گەشەپێدانی وڵاتەکە گرنگی بە گەشەپێدانی ژینگە و سەوزایی بدرێت
- ئابوریناسانی چین داوادەکەن سیاسەتەکانی وڵاتەکە پاڵپشتی زیاتر لە هاوڵاتییان بکات و رێژەی سود کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی ئابوریی وڵاتەکە هەڵبستێتەوە
- زانایان هۆشداریی دەدەن ساڵی 2024 گەرمتر بێت و داوا دەکەن سوتاندنی سوتەمەنی نەوتیی کەمبکرێتەوە
واشنتن پۆست
- بەگوێرەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەرکەوتووە ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا بەهۆیەوە 101 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی کەوتنی دارێک بەسەر هێڵیکی کارەبا کەوتووەتەوە
- ریزەکانی داعش لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆى ئەفریقا رووی لە فراوانبوونە و تا دێت توندوتیژییەکانی ئەو گروپەش زیاتر دەبن
- دوای ئەوەی بێکاریی لە چیندا ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد، وڵاتەکە رەتیدەکاتەوە چیدیکە ئاماری فەرمی لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە
عەرەب نیوز
- سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، وڵاتانی رۆژئاوا تۆمەتباردەکات کە رێکخراوە جیهانییەکان بۆ مەرامی خۆیان بەکاردەهێنن و قەیرانیان لە چەندین وڵاتی جیهاندا دروستکردووە
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، شەڕی ناوخۆی سودان لە کۆنترۆڵ دەرچووە و شەش ملیۆن کەس نزیکن لەوەی توشی قاتوقڕیی ببن
- چەکدارەکانی فەلەستین دوای کوشتنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە موشەک ئاراستەی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوونی جووەکان دەکەن