54
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکەى ویلایەتى هاوایی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 99 کەس
- لە ویلایەتى میسیسیپی ئەمریکا کچێکى تەمەن 13 ساڵان منداڵێکى بوو، کچەکە دەستدرێژى کرابووەسەر، بەڵام رەتیکردەوە منداڵەکەى لەبارببات
- بانکى ناوەندى روسیا کۆبوونەوەیەکى لەناکاو ئەنجامدەدات، بەهۆى لەدەستدانى بەهاى رۆبڵى روسی بۆ 16 مانگ لەسەر یەک
چاینە دەیلى
- کەمبوونەوەى دەردانى گازى کاربۆنى کاریەگەرییەکانى خەریکە لە چین دەردەکەوێت، بەهۆى هەنگاوە بەردەوامەکانى وڵاتەکە
- سیاسەتە تازەکانى حکومەتى چین وای لە کۆمپانیا بیانییەکان لە وڵاتەکە کردووە وەبەرهێنان زیاتر بکەن
- وەزیرى بەرگرى چین دەڵێت، ئەو مەشقە سەربازییەى لە رۆژئاوا و باکورى زەریاى هادى لەگەڵ روسیا کردوویانە پەیوەندی بە پێشاتەکانى ئەمدواییەى جیهانەوە نییە
واشنت پۆست
- بەهۆى ئەنجامدانى پشێوى و ئاژاوە لە ویلایەتى جۆرجیا، دۆناڵد ترەمپ روبەڕوى 13 تۆمەتى دیکە دەبێتەوە
- دانیشتوانى شارۆچکەى لاهایناى ئەمریکا بەهۆى ئاگرە وێرانکەرەکەوە روبەڕوى قەیرانى نیشتەجێبوون بوونەتەوە
- سەرۆکوەزیرانى جەزائیر داوا لە سەرکردەکانى کودەتاکەى نەیجەر دەکات پەند لە شەڕ و ئاژاوەکانى لیبیا وەربگرن
عەرەب نیوز
- سەرکردەکانى میسر، ئوردن و فەلەستین، ئیسرائیل بە زیادکردنى گرژییەکانى کەرتى رۆژئاواى فەلەستین تۆمەتباردەکەن
- نەیمار، ئەستێرەى بەرازیلى بە بەهاى 100 ملیۆن دۆلار پەیوەندى بە یانەیەکى سعودییەوە دەکات
- لە کۆتا رۆژى کۆنفرانسى مەککەدا جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى و یەکگرتووى ئیسلامى لەنێوان وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامیدا
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- مانگى 11 کارتى دەنگدان دەدرێتەوە بەو کەسانەى کە تۆمارەکانیان تازەکردووەتەوە
- بەغداد و کوردستان هەماهەنگى دەکەن بۆ رێگریی لە هاتنى کرێکارى بیانى
- لە 47%ـى دانیشتووانى عێراق تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە
شەرقولئەوسەت
- لیستە سێبەرەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کێبڕکێ لەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکەن
- کودەتاچییەکانى نەیجەر بەنیازن بە تۆمەتى “خیانەتى گەورە” محەمەد بازووم دادگایی بکەن
- فەرماندەى سوپاى سودان: وڵاتەکەمان رووبەڕووى گەورەترین پیلانگێڕیی بووەتەوە لە مێژوودا
قودسى عەرەبى
- لە سعودییە پێشوازى فراوان لە فیلمى “باربى” دەکرێت و لە وڵاتانى دیکەى عەرەبى قەدەغەکراوە
- سەرۆکى لیژنەى دەستپاکیی پەرلەمانى عێراق: حزب هەیە لە رێگەى گەندەڵییەکانى وەزارەتى نەوتەوە تەمویل دەکرێت
- لوتکەى سێقۆڵى “میسر، ئوردن و فەڵەستین” جەختیکردەوە لەسەر چارەسەرکردنى دۆزى فەڵەستین بەگوێرەى پێودانگە نێودەوڵەتییەکان
عەرەب
- دادگاییکردنى وەزیرى پێشووى نەوتى عێراق: بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیی یان تەسفییەى حسیابات
- ئیسرائیل رایگەیاند کە بەرەوپێشچوونى بەرچاو هەیە لە گفتوگۆکانى نێوان واشنتن و ریاز لەبارەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلئەبیب
- ئیمارات هەنگاوى بەرچاوى بڕیوە لە بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارەدا