رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد.
بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ، رێککەوتنی نێوان یانەکەی پاریس و هیلال کۆتایی هاتووە و لەسەر هەمووشتێک رێککەوتن، ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەر لەم هەفتەیە بەرەو سعودیە گەشت دەکات.
گرێبەستی هێرشبەرەکەی سامبا لەگەڵ هیلال بۆ دوو وەرز دەبێت، بە مووچەی ساڵانەی 160 ملیۆن یۆرۆ بۆ وەرزێک.
لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە نەیمار یانە فەڕەنسییەکە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
رۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو یاریزانە هەر ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تەواو دەبێت و پەیوەندی بە هیلالەوە دەکات.
نەیمار تا ئێستا خاوەن ریکۆردی گرانبەهاترین گواستنەوەیە لە مێژووی تۆپی پێدا، کە لە هاوینی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنەوە چووە پاریس سانجێرمان.