27
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- عێراق ساڵانە 400 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەدەستدەدات
- بە شەو کارکردن و بە رۆژ خەوتن.. بەرزی پلەکانی گەرما لە عێراق دۆخەکەی پێچەوانە کردووەتەوە
- لیژنەی یاسایی پەرلەمان داوا دەکات کارتی دەنگدان لە مامەڵە فەرمییەکان بەکاربهێنێت تاوەکو هانی هاوڵاتیان بدرێت نوێی بکەنەوە
شەرقولئەوسەت
- لە غیابی سەدرییەکاندا.. بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگا شیعییەکان گەرمە
- تورکیا بۆ ئەسەد: دەمێنینەوە تاوەکو سنورەکانمان سەقامگیر دەبن
- حزبوڵا بۆ یەکەمجار چەند تانکێکی زرێپۆش نمایش دەکات
قودسی عەرەبی
- ئەمریکا مانەوەی خۆی لە عێراق دەبەستێتەوە بە بەڵێنی حکومەت بۆ پاراستنی بارەگاکانی لە هێرشی میلیشیا شیعییەکان
- عێراق پێشبینی هاتنی پێنج ملیۆن سەردانیکەری شیعی بۆ کەربەلا و نەجەف دەکات
- کەشتییەکانی روسیا بە موشەکی دوورمەودا بنکەکانی داعشی لە سوریا کردەئامانج
عەرەبی ئەلجەدید
- گروپە چەکدارییە شیعەکان هیچیان نەگووت لەبارەى رێککەوتنی نوێی سەربازی نێوان عێراق و ئەمریکا!
- تینویەتی پارێزگای موسەنای خنکاندووە و کشتوکاڵی لەناوبردووە
- روسیا هەڕەشەکانی بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییەکان جێبەجێکرد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- بەر لەژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، کە شەش کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، دەنگی تەقە لە شوێنی بارکردنی کۆچبەرەکان بیستراوە
- حکومەتی بەریتانیا داوا لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی جگەرە دەکات لەنێو هەموو پاکەتێکدا کارتێکی رێنمایی بۆ تەرککردنی جگەرە دابنێن
- بەهۆی ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس و دەریای ناوەڕاستدا، حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- داوا دەکرێت هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتییاران لە شەواندا بازاڕەکانی بکاتەوە و چالاکی جۆراوجۆر رێک بخات بۆ ئەوەی کەرتی گەشتیاری ببوژێتەوە
- چین ئیدانەی پێشوازیکردن لە ویلیام لای جێگری سەرۆکی تایوان لەلایەن ئەمریکاوە دەکات
- لە ئەمریکا پیاوێک ئامبوڵانسێک دەبات و لە کاتی راکردنیدا خۆی بە 13 ئۆتۆمبێلی دیکەدا دەکێشێت
واشنتن پۆست
- دەرمانێکی دابەزاندنی کێش لە ئەمریکا، کە هەم سود و هەمیش کاریگەریی لاوەکی هەیە، مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- لەگەڵ گەڕان بەدوای قوربانیانی ئاگرەکەی هاوایی ئەمریکا، داوا دەکرێت لەکاتی دۆزینەوەی تەرمەکاندا خەڵکی دان بەخۆیاندا بگرن
- مارک زوکەربێرگی خاوەنی مێتا دەڵێت، ئێلۆن مەسک لەبارەی زۆرانبازییەکەی نێو قەفەس جدیی نییە
عەرەب نیوز
- پۆپ فرانسیسی پاپای ڤاتیکان دەڵێت، مردنی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا برینێکی کراوەیە لەسەر جەستەی مرۆڤایەتی
- مامۆستایانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە مانگرتنی گشتییان راگەیاندووە
- کۆنفرانسێکی دوو رۆژە بۆ روبەڕوبوونەوەی توندڕەویی ئیسلامیی لە مەککە بەڕێوەدەچێت