65
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- هەولێر و بەغداد هەماهەنگى دەکەن بۆ رێگریی لە هەڵهاتنى سەرکردەکانى داعش
- پێشنیازدەکرێت وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیا تێکەڵ بە وەزارەتى خوێندنى باڵا بکرێت
- پەرلەمان بەگوێرەى خشتەیەک میوانداریی وەزیر و سەرۆکى دەستەکان دەکات
شەرقولئەوسەت
- سەدر بایکۆتى هەڵبژاردنى پارێزگاکان دەکات، بەڵام لایەنگرەکانى دەنگدەدەن
- کورد داوا دەکەن بۆ هەڵبژاردنى کەرکوک پشت بە سەرژمێریی 1957 ببەسترێت
- ناتانیاهۆ: رێککەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا “وەکیلەکان”ـى ئێران تەمویل دەکات
قودسى عەرەبى
- لەگەڵ دیاریکردنى خەلیفەى پێنجەمدا: هێرشەکانى داعش لە رۆژهەڵاتى سووریا زیاتر بووە
- بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو هاوپەیمانێتییە تەقلیدییەکانى شیعە و سوننە رووبەڕووى دابەشبوون دەبنەوە
- قەیرانى نان نەهامەتی تونسییەکان قوڵتر دەکاتەوە
عەرەب
- هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان رەنگە دابەشبوونى نێوان یەکێتى و پارتى زیاتر بکات و یەکێکیان بکاتە ئۆپۆزسیۆن لەجیاتى بەشداریکردن لە حکومەتدا
- شاى ئوردن “یاساى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان” پەسەنددەکات: رەخنەگرتن لە بنەماڵەى شاهانە کە رەهەندى سیاسى هەبێت بە تاوان هەژماردەکرێت
- تونس دەستگیرکردنى تۆڕێکى نێودەوڵەتى بازرگانیکردنى بە ئەندامەکانى مرۆڤەوە راگەیاند کە بارەگاکەی لە تورکیایە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- بەهۆی گیانلەدەستدانی شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز بەریتانیا لەبارەی سیاسەتی کۆچبەرانەوە روبەڕووی رەخنەی تازە دەبێتەوە
- 90%ی ئەو روبارانەی ئاوی پاکیان هەیە لە بەریتانیا بەهۆی ئاوەڕۆی ماڵان و پاشماوە کشتوکاڵییەکانەوە پیسبووە
- بەهۆی پەرەسەندنی زیاتری ئاگرەکەی ویلایەتی هاوای ئەمریکاوە خەڵکیی دووبارە ماڵەکانیان چۆڵدەکەنەوە و ژمارەی گیانلەدەستداوان بەرزبووەتەوە
واشنتن پۆست
- ژمارەی گیانلەدەستدانى ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی بۆ 89 کەس بەرزبووەوە خەڵکی دورگەکە رەخنە لە هەوڵەکانی حکومەت دەگرن بۆ بەدەمەوەهاتنی دۆخەکە
- لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ئۆکراین، خەم و تاریکی باڵی بەسەر ئۆکراینی شەکەتدا كێشاوە
- تا دێت لە ئەفریقای ناوەڕاست لایەنگیری بۆ داعش رووی لەزیادبووندایە و خەڵکیش لەو ناوچەیە کۆچدەکەن
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- بڕیارەکەی بایدن بۆ رێگریی کۆمپانیاکان لە وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای چین دەبێتە لەمپەر لەبەردەم خواستە تەکنەلۆژییەکانی هۆنگ کۆنگ
- زیادبوونی مەشقی سەربازیی چین بەهاوبەشیی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بووەتە هۆکاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەدا
- هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین لەڕێگەی شەمەندەفەرەوە تێچوویەکی زۆری هەیە و خستنەڕووی خۆراک لە ئاسیا دەخاتە مەترسییەوە
عەرەب نیوز
- بەهۆی نقومبونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و پێنج کەسیش بێسەروشوێنن
- هێزەکانی روسیا هێرشێک لەلایەن 20 درۆنی ئۆکراینەوە لەسەر پردی کریمیا پوچەڵدەکەنەوە
- هێزەکانی سنوریی سعودیە رێگریی لە بەقاچاغ هێنانی 49 کیلۆ رووەکی خاتدا دەگرن کە وەک ماددەی هۆشبەر سودی لێدەبینرێت