26
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- هەرێم پشكی خۆی لە بودجەدا هێشتا وەرنەگرتووە
- 24ی تشرینی ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی ئەنجامدەدرێت لە عێراق
- دارخورماکانی عێراق رووبەرووی گەرما دەبنەوە
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق یاری “پەت راکێشانە” لە نێوان واشنتۆن و تاران
- جوڵانەوەی سیاسی عێراق لە دەوری دۆلار و کارەبا و هەڵبژاردنەکان دەخولێتەوە
- “ئوم قەسر” بابەتی نوێی موزایەدەی سیاسیە لە عێراق
قودسی عەرەبی
- سیاسیەکانی کورد رەخنە لە مامەڵەی بەغداد دەگرن لەگەڵ هەولێر
- خێزانی هیشام هاشمی داوا لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکەن نەچێتە ژێر فشاری سیاسی
- بەسرە: داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ دیاریکردنی سنوری نێوان عێراق و کوەیت
عەرەب
- پەرلەمانی عێراق نیازی پرۆژەیاسایەکی هەیە بۆ دورخستنەوەی مامۆستایانی پیاو لە خوێندنگاکانی کچان
- چاوپێکەوتنی ئەردۆغان و سەرکردەکانی ئیخوان، مشتومڕ دەنێتەوە لە میسر
- داعش هێرشەکانی بۆ سەر سوپای سوریا چرکردووەتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- ئەو کەشتییەی بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەرانی بەریتانیا ئامادەکرابوو، بەهۆی بوونی بەکتریایەکی کوشندە لە سیستمی ئاوەکەیدا چۆڵدەکرێت و وەزیری ناوخۆش لەژێر فشاری رەخنەکاندایە
- شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە جیهاندا مەترسی لەسەر خستنەڕووی خۆراکی جیهانی دروستکردووە
- کچی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر دەڵێت، باوکی بەهۆی ئەوەی لە دۆخێکی نامرۆڤانەدایە، کێشی کەمیکردووە
چاینە دەیلی
- تەواوکردنی یەکێک لە گەورەترین کەشتییە بازرگانییەکانی جیهان و رەوانەکرنی بۆ بەندەرێکی یۆنان، دەرخەری ئەوەیە پرۆژەی رێگەی ئاوریشمی چین لە هەموو جیهاندا سودی لێدەبینرێت
- چین ئەمریکا بە پێشێلکاریی یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی تاوانباردەکات و داوا دەکات ئەمریکا پابەند بێت بە یاساکانی
- بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە هەرێمی هەبی باکوری چین، 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 کەسیش بێسەروشوێنن
واشنتن پۆست
- بەهۆی ئاگرەکەی دورگەی لاهاینای ویلایەتی هاوایی ئەمریکا تاوەکو ئێستا 67 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی داروپەردووی سوتاوەوە گەڕان بەدوای قوربانیان سەختتربووە
- بەرپرسانی سەربازیی دەڵێن، یەکەم تیمی فرۆکەوانی ئۆکراین، کە راهێنان لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکی ئێف 16 دەکەن، تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو لە مەشقەکان تەواو نابن
- بەریتانیا داوادەکات لە پلانێکی توندا کۆچبەرانی وڵاتەکەی بنێرنە رواندا و رەنگە وڵاتانی دیکەش چاوی لێبکەن
عەرەب نیوز
- لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆسەر پاسێکی سەربازیی لە سوریا، 26 سەربازی حکومەت لە دێرەزور کوژران
- دوای رێککەوتنی ئەمریکاو ئێران بۆ ئازادکردنی چەند دیلێک، ئێران پێنج گیراوی ئەمریکی لە زیندانی ئەوین بەرەو هۆتێلێک لە تاران گواستەوە
- ئەو کەشتییەی چەندین ساڵە بە ملیۆنێک بەرمیل نەوتەوە لە کەناراوەکانی یەمەن گیری خواردبوو، چیتر بۆمبێکی تەوقیتکراو نییە و نەوتەکەی بەتاڵکرایەوە