44
رۆژنامە عەرەبییەکان
قودسی عەرەبی
- بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما توندوتیژیی خێزانی لە عێراق زیادکردووە
- زیاتر لە سێ هەزار موسڵمانانی شاری گوروگرامی هیندستان بەهۆی هێرش و توندوتیژی پەیوەندیدار بە ئاین ئاوارە بوون
- ئاماری هەڵئاوسان لە میسر بۆ 36.5% بەرزبوویەوە
شەرقئەوسەت
- رەخنەکان دژی بوونی چەکی حزبوڵا لە لوبنان لە زیادبووندان
- ئەڵمانیا هۆشداری لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەدات
- تورکیا داتا و زانیاریی تەواوی لەبارەى 10 هەزار چەکداری داعش هەیە کە دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەکان بەدوایدا دەگەڕێن
عەرەبی جەدید
- هەڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەلێکن بۆ سودانی
- پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئامادە دەکات
- تیرۆرکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئیکوادۆر رەوڕەوەی هەڵبژاردنی لەو وڵاتە پەکخست
ئەلعەرەب
- عێراق دەیەوێت خۆی لە غازی ئێرانی دووربخاتەوە
- شارەزایانی کەشناسیی وڵاتانی کەنداو نیگەرانن لە بەرزی پلەکانی گەرما
- لە باشوری سوریا مافیاکانی ماددەی هۆشبەرەکان دستیانکردووە بە هەڵمەتێکی تیرۆرکردن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- تەنھا دوێنێ 750 کۆچبەر لە ئاوی ئینگلیزییەوە چوونەتە بەریتانیا کە زۆرترین ژمارەیە ئەمساڵ لە یەک رۆژدا تۆمارکرابێت
- بەھۆی بەردەوامیی مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی بەریتانیا، کەرتی تەندروستی وڵاتەکە لە دۆخێکی خراپدایە و ملیۆنان کەس لە لیستی چاوەڕوانی بینینی دکتۆردان
- بەریتانیاش هاوشێوەی ئەمریکا دەتوانێت رێگە لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بگرێت وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆجیای سەربازیی چیندا بکەن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- چین مەترسی هەیە وڵاتانی دیکە چاو لە بڕیارەکەی بایدن بۆ کەمکردنەوەی وەبەرھێنان لە کەرتی تەکنەلۆجیای چیندا
- پۆلیسی چین 10 کەسی بەتۆمەتی دابینکردنی بودجە بۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە دژی حکومەت دەستگیرکرد
- ئەمساڵ ژمارەی لەدایکبووان لە چین بۆ خوار هەشت ملیۆن دادەبەزێت و بەمەش نیگەرانی گۆرینی دیمۆگرافی وڵاتەکە زیاتر دەکات
واشنتن پۆست
- ئیران و ئەمریکا لەبارەی گۆڕینەوەی زیندانییەکانی نێوانیان و ئازادکردنی شەش ملیار دۆلاری بلۆککراو دانوستان دەکەن
- ئاگرەکەی دورگەی ماوی لە ویلایەتی ھاوایی ئەمریکا بۆ ھەتاھەتایە ئەو شارەی گۆڕی
- ژمارەیەک لە حکومەتەکانی ئەفریقای رۆژئاوا بۆ چارەسەریی قەیرانی کودەتاکەی وڵاتی نەیجەر ھێزیان جوڵاندوو
عەرەب نیوز
- بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەلایەن قاعیدەوە، فەرماندەیەکی باڵای سوپای یەمەن گیانی لەدەستدا
- بەھۆی سەرھەڵدانی گرژیی و ئاڵۆزیی بەھۆی تەقەکردن لەلایەن حزبوڵلاوە لە گوندێکی لوبنان، ئۆتۆمبێلی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە گولـلەی بەرکەوتووە
- ئەنتۆنی بلینکنی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ھیچ سزایەکی سەرئێران بەھۆی گۆڕینەوەی زیندانیان سوکتر ناکرێت