65
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- شەمەندەفەری هەڵواسراو خزمەتی 80%ی ناوچەکانی بەغداد دەکات کاتێک تەواو دەبێت
- بازاڕی عێراق پڕ بووە لە شتومەکی هاوردەکراوی ناستاندارد
- 180 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ قۆناغی یەکەمی بیمەی تەندروستی
شەرقئەوسەت
- دابەشبوونی لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک هەڕەشە لە بەدەستهێنانەوەی زۆرینە دەکات
- ئیبراهیم رەیسی بەڵێن دەدات دیاردەی لابردنی حیجاب لە وڵات نەهێڵێت
- ئەردۆغان: سەقامگیری سوریا پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان خێرادەکات
قودسی عەرەبی
- نەتەوە یەکگرتووەکان: گەرمای توندی عێراق ئاماژەیە بە دەستپێکردنی قۆناغی کوڵانی جیهان
- حزبەکەی محەمەد شیاع سودانی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند
- دوو کەس لە شەڕی نێوان حزبوڵا و شارۆچکەیەکی مەسیحینشین لە لوبنان کوژران
عەرەبی جەدید
- نرخی برنج بەرزترین ئاستی لە 15 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد
- دەرمانخانەکانی سوریا دەرمانیان لێبڕاوە
- کودەتاچییەکانی نەیجەر گوێ بە نێوەندگیرییەکان نادەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان، ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ دەچنە زانکۆ لەبەریتانیا ناچار دەکات لەگەڵ کەسوکاریان بژین و لە زانکۆ نزیکەکان بخوێنن
- بەهۆی ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکی کۆچبەران لە دورگەیەکی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لانیکەم 41 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
- جۆ بایدن، ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی قەدەغە دەکات وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای چیندا بکەن
چاینە دەیلی
- سەرەڕای کەمبوونەوەی هاوردەی کاڵاکانی چین لەلایەن ئەمریکاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بەردەوامە
- ئەمساڵ چین شەڕی لە دژی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەیدا دەستپێکردووە و چەندین بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و بەرپرسی تەندروستی روبەڕووی لێکۆڵینەوە بوونەتەوە
- بڕیارەکەی بایدن بۆ رێگریی لە وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیا لە چین کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات
واشنتن پۆست
- سزا تازەکەى بایدن بۆ سنوردارکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای چین بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمریکایە لە گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای سەربازیی وڵاتەکە
- بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ویلایەتی هاوایی ئەمریکا لەنیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو برینداریش دۆخیان ناجێگیرە
- چەند رۆژێک دوای دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەی، پاکستان پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە
عەرەب نیوز
- لە رووداوی ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەی کۆچبەران لەنێوان ئیتاڵیان و تونسدا چوار کەس رزگارکران، کە چوار رۆژ لەسەر ئاو مابوونەوە
- ئۆپەراسیۆنی خاڵیکردنی نەوت لە کەشتییەکی دەریای سوردا لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە، کە مەترسییەکی گەورەی دروستکردبوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت
- لە رووداوێکی تەقەکردن لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە لە گوندێکی ئەو وڵاتە دوو کەس گیانیان لەدەستدا