31
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- کوردستان مریشک، هێلکە، سێو، ترێ، هەنجیر و هەنگوین هەناردەى کەنداو دەکات
- مافى مرۆڤ: هەژاران و داهات مامناوەندەکان لە کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون سودمەند نەبوون
- وەزارەتى دارایی داوا لە وەزارەتەکان دەکات بێن و رێنماییەکانى بودجە وەربگرن
شەرقولئەوسەت
- واشنتن و بەغداد.. لە تێکشکاندنى “داعش”ـەوە بۆ “قۆناغێکى تازە”
- سێ هاوپەیمانێتى شێوەى ململانێى هێزە شیعییەکان لە هەڵبژاردنى پارێزگاکاندا دیاریدەکات
- لە سەرەتاى دەستپێکردنى ناڕەزایەتییەکانى ئێرانەوە 100 رۆژنامەنووس دەستگیرکراون
زەمان
- شنگال پێشوازى لە کاروانێکى دیکەى ئاوارە ئێزدییەکان دەکات
- شاندێکى عێراقى بە سەرۆکایەتیى وەزیرى بەرگریی لە واشنتنن بۆ تاوتوێکردنى ئایندەى پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان
- مالیکى دژى قەدەغەکردنى تێلیگرامە لە عێراق
قودسى عەرەبى
- هەولێر بەڵێن دەدات کە پابەند دەبێت بە پاراستنى مافەکانى مرۆڤ
- پەرلەمانتارێک داواى دادگاییکردنى کازمى دەکات لەسەر دۆسیەى “دزى سەدە”
- فەرەنسا کۆتایی بە سەرکێشییەکانى مەغریب هێنا و گەیشتە قۆناغى هەشتى جامى جیهانى خانمان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- کۆمپانیای میوزیکی جیهانی و گوگڵ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی مافی کۆپی رایت و چاودێری بۆ میوزیکی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد دابنێن
- جەمسەری بەستەڵەکی باشوری گۆی زەوی بەهۆی توانەوەوە لە دۆخێکی هەستیاردایە و مەترسی بۆسەر گۆڕانکارییە ژینگەییەکانی جیهان دروستدەکات
- گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی لە بەریتانیا داتای تۆماری دەنگدەرانی وڵاتەکەی هاککردووە و ئەمەش بە گەورەترین دزەپێکردنی داتا لە وڵاتەکەدا دادەنرێت
ژاپۆن تایمز
- سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هەڕەشەکانی چین بکات، دەڵێت، دۆخی گەرووی تایوان بەرەو ئاڵۆزیی دەچێت
- ئەمڕۆ شاری ناکازاکی ژاپۆن یادی 78 ساڵەی روداوی بۆمبی ئەتۆمی دەکاتەوە، کە لەگەڵ هێرۆشیمادا لە دوو رۆژی یەک لەدوای یەک لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج
- ئەمڕۆ ژاپۆن روبەڕووی شەپۆلێکی سەختی بارانبارین دەبێتە و ئەگەری دروستبوونی مەترسی لەسەر تۆکیۆی پایتەخت دروستدەکات
واشنتن پۆست
- رێگەپێدانی کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان و هاوڕێکانی پوتین لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە رەخنە و توڕەیی چالاکانى دژی شەڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی تورکیا شارۆچکەیەکی بەرەو لەناوچوون بردووە و بەڵێنەکانی ئەردۆغانیش بۆ راگواستنی دانیشتوانەکەی بوون، نەک بنیادنانەوەی
- بەهۆی کودەتاکەی نەیجەرەوە خەریکە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا دەپچڕێت
عەرەب نیوز
- دوێنێ لە شەڕێکی سەختدا لە خەرتومی پایتەختی سودان لانیکەم 13 هاوڵاتی مەدەنی لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا گیانیان لەدەستدا
- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دەبێت بەڵێنەکانیان لەبارەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین ببەنەسەر
- رۆژی سێشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکدا، هێزی دەریایی مەغریب 50 کۆچبەری ئەفریقی لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیاندا دەستگیرکرد، کە بەڕێگاوەبوون بۆ ئیتاڵیا