78
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- دادگای فیدراڵی تانەکانی بودجەی یەکلاکردەوە، سودانی ململانێی دەسەڵاتەکانی بردەوە
- وەزیری بەرگری عێراق لەسەر بانگهێشتی پنتاگۆن، سەردانی واشنتن دەکات
- تاڵیبان سەدان خۆکوژی ناردووە بۆ سنوورەکان و خۆی ئامادەکردووە بۆ جەنگی ئاو لەگەڵ ئێران
سەباح
- دادگای فیدراڵی سکاڵاکانی هەرێم و ناوەندی یەکلاکردەوە، رێنماییەکانی بودجە چووە بواری جێبەجێکردنەوە
- پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت
- سێ وەزیری حکومەت بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و لێپرسینەوە
عەرەب
- هێزە سیاسیەکان لە بەسرە داوای حوکمی زاتی دەکەن بۆ راکردن لە گەندەڵییەکانی بەغداد
- بەشدارینەکردنی سەدر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق، لایەنگرانی تووشی بێ ئومێدی کرد
- واشنتن وەک وەڵامێک بۆهەڕەشەکانی ئێران ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە کەنداو چڕتر دەکاتەوە
قودسی عەرەبی
- وەزیری بەرگری عێراق بەیاوەری شاندێکی سەربازی دەچێتە ئەمریکا
- واشنتن تۆمەتبار دەکرێت بە فشارخستنە سەر حکومەتی عێراقی بۆ راگرتنی تێلیگرام
- عێراق و هەرێم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدەدەن دژ بە تۆڕەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
عەرەب نیوز
- بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە، ئەمریکا دووکەشتی جەنگی و زیاتر لە سێ هەزار دەریاوان و هێزی مارێنزی رەوانەی دەریای سور کرد
- یاریزانی بەناوبانگی فەرەنسی کەریم بنزێما لە ئێستادا بۆ گەشتی عەمرە لە سعودیەیە
- بەرپرسانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا لە بیابانەکانی باشوری وڵاتەکەدا خەریکی رزگارکردنی کۆچبەران و لەناوبردنی باندە قاچاغچییەکانن
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەریتانیا یەکەم وەجبەی کۆچبەری وڵاتەکەی رەوانەی نێو کەشتی کرد، کە لەشێوەی هۆتێل بەکاردێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی تازە گەیشتوونەتە وڵاتەکە
- نرخی خانوبەرە لە بەریتانیا بۆ چوارەم مانگی یەک لەدوای یەک دادەبەزێت
- کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر جەمسەری باشوری گۆی زەوی مەترسییە جیهانییەکان زیاتر دەکات
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- چین بە ئاگایە لەوەی گفتوگۆکانی سعودیە بۆ پرسی ئاشتی لە ئۆکراین هەندێک بەرهەمی هەیە، بەڵام گفتوگۆکان بەبێ بەشداری روسیا کۆتایی بە شەڕ ناهێنن
- کەرتی بازرگانی و ئابوری چین لە مانگی رابردوودا بۆ خێراترین ئاست لەساڵی 2020ەوە دابەزیوە و رێژەی هەناردەی کەلوپەلی وڵاتەکە لەسەدا 14 و نیو دابەزیوە
- بەهۆی بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن بۆ نێو دەریا وڵاتەکە رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە پاشماوەکانی دەخاتە نێوماڵی دراوسێکانییەوە
واشنتن پۆست
- تۆڕەکانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەریی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن لەلایەن هاککەرە چینییەکانەوە دەستی پێگەیەندراوە و مەترسی هەیە پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و ئەمریکا دزەی پێکرابێت
- دانیشوانی زیانلێکەوتووی لافاوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا نۆ مانگە چاوەڕێن ماڵەکانیان نۆژەندبکرێتەوە
- بەرپرسانی ئۆکراین دەڵێن، کەسێکیان دەستگیرکردووە پلانی هەبووە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی وڵاتەکە بکوژێت