هێزی دەریایی ئەمریکا گەلەکەشتی جەنگی پێنجەمی ناردە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بۆ روبەڕوبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە لەرێگەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان.
گەلەکەشتی جەنگی پێنجەمی ئەمریکی زیاتر لە سێ هەزار دەریاوان و سەربازی لەگەڵدایە، وەک بەشێک لەو رێکارانەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە راگەیەندرابوون.
گەکەشتییە جەنگییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، کەشتی هێرشبەر و کەشتی دابەزاندن کەناڵی سوێسیان تێپەڕاندووە بەرەو دەریای سوور بۆ دابینکردنی پشتیوانی ئاسمانی و دەریایی زیاتر بۆ ناوچەکە.
راگەیەنراوەکە دەشڵێـ، گەلەکەشتیە هێرشبەرەکە، 24 هێلیکۆپتەر و فرۆکەی “ئۆسبێری” و فرۆکەی “هاربێر”ی هەڵگرتووە.
تیم هۆکینز، گوتەبێژ بە ناوی گەلەکەشتی پێنجی ئەمریکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، پابەندبوونی بەهێز و نەگۆڕیان هەیە لەبارەى ئاسایشی دەریایی هەرێمی و لەگەڵ هاوبەشەکانیان کار دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی پشێوییەکان و ناسەقامگیرکردنی دەریاکان بەهۆی کارە ئیستیفسازییەکانی ئێران لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان.
سوپای ئەمریکا دەڵیت، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئێران دەستیگرتووە یاخود هەوڵی داوە دەستبگرێت بەسەر 20 کەشتیدا، لە حوزەیرانی رابردوودا، سوپای ئەمریکا گوتی کە رێگری کردووە ئێران دەستبەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگردا بگرێت.