37
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- کورتهێنانی بودجە وا لە حکومەت دەکات فایلی قەرزی کۆمپانیاکان بکاتەوە
- دەستەی دەستپاکی گڵۆپی سوری هەڵکرد بۆ هەموو تێوەگلاوانی دزی سەدە
- مۆلیدە ئەهلییەکان بوونەتە تاکە پەناگەی هاوڵاتیان لەم هاوینەدا
شەرقولئەوسەت
- بەغداد داوا لە واشنتن و لەندەن دەکات سێ تۆمەتباری دزی سەدەی رادەست بکەنەوە
- هۆکاری سیاسی هەیە لە پشت داخستنی تێلیگرامەوە لە عێراق
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا “سوپای پاسدارانی ئێران” بە گەورەترین هەڕەشە دەبینێت بۆ سەر وڵاتەکەی
قودسی عەرەبی
- ژمارەیەک پەرلەمانتار واشنتن بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە پشت هێرشکردنە سەر بورجەکانی کارەبایە
- یونسێف هۆشداریدەدات لە کەمبوونەوە و پیسبوونی ئاوی عێراق
- سودانی رەتیدەکاتەوە تەنازول بکات لە هیچ خاکێکی عێراق بۆ کوەیت
عەرەب
- هێزە لایەنگرەکانی ئێران لە عێراق پرسی سنوری وشکانی لەگەڵ کوەیت دەوروژێنن
- کێبڕکێ بۆ گفتوگۆی ئاشتی لە سودان بووەتە هۆی ئەوەی گفتوگۆکان بێئەنجام بن
- منداڵان و تازە لەدایکبووان زیاتر مەترسی وشکبوونەوە و کاریگەرییەکانی گەرمایان لەسەرە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەریتانیا سزای ئەو خاوەنکارانەی کە کۆچبەری نایاسایی بۆ کارەکانیان بەکرێدەگرن بەرزکردەوە بۆ 60 هەزار پاوەن بۆ هەر کارمەندێک، ئەمەش سێ هێندەی سزای پێشووە
- کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لە وێنەیەکدا کە دەرکەوتووە چەک دەتەقێنێت، دەڵێت ئامادەم بۆ شەڕکردن
- ئۆکراین بە موشەکی ستۆرم شادۆو هێرش دەکاتە سەر پردە گرنگەکانی کریمیای ژێر دەسەڵاتی روسیا
ژاپۆن تایمز
- شاری هێرۆشیما یادی 78 ساڵەی رووداوی بۆمبە ئەتۆمییەکەی کردەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی کرابووەسەر
- بەشداریی چین لە گفتوگۆی سعودیە بۆ ئاشتەوایی لە ئۆکراین ئاماژەیەکە بۆ گۆڕانی هەڵوێستی وڵاتەکە، بەڵام لە پێدانی چەک بە روسیا پاشگەز نەبووەتەوە
- سەرەڕای نیگەرانی ماسیگر و وڵاتانی دراوسێ، ژاپۆن بەنیازە لە کۆتایی مانگی ئابدا دەست بکات بە بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی بۆ نێو دەریای ژاپۆن
واشنتن پۆست
- بەهۆی گرژییەکانی نێوانیان، ئەمساڵ هەناردەی کاڵا چینییەکان لەلایەن ئەمریکاوە 24% دابەزیوە بە بەراورد بە ساڵی پار
- ئەوروپا لە هەنگاوەکانی بۆ چارەسەری پرسی بەرزبوونەوە پلەکانی گەرمای گۆی زەوی پاشەکشە دەکات
- بەهۆی زۆری مینەوە لە بەرەکانی جەنگ، بەشێک لە سوپای ئۆکراین لە رێگەی درۆنی ئاسمانییەوە هێرشەکانی بۆسەر سوپای روسیا ئەنجامدەدات
عەرەب نیوز
- واشنتن هێرشی ئیسرائیلییەکی هاوردە بۆ سەر هاوڵاتییەکی فەلەستینی و کوشتنی بە کارێکی تیرۆریستی وەسفدەکات و ئیدانەی دەکات
- بەپێچەوانەی دانیمارک، سعودیە لە لوتکەی جەددە لایەنگیری هیچ لایەنێکی نەکرد و سەرەڕای گوێگرتن لە مۆسکۆ، توانی چینیش بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ
- شارەزایانی پاکستان لە تۆمەتبارکردن و دەستگیرکردنی ئیمران خانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیان نیگەرانن