30
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- چاودێران گومان دەکەن هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەى دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت
- لەم هەفتەیەدا رێنماییەکانى جێبەجێکردنی بودجە بڵاودەکرێتەوە
- عێراق ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ “مەزارگە پیرۆزەکان” دابین دەکات
شەرقولئەوسەت
- لایەنە عێراقییەکان لە دەرگای جیاوازەوە دەچنە نێو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان
- عێراق بەدوای ئەو کەسانەوەیە کە هێرشیان کردبووە سەر بورجەکانی کارەبا
- ئاگری دارستانەکانی ئێران گەیشتووەتە دەوروبەری زیندانی “ئەوین”
عەرەب
- هەڵبژاردنەکانی کوردستان.. کۆتایی ململانێیەک و دەستپێکردنى یەکێکى دیکەیە
- کریستییانەکانى موسڵ هاتنە دەنگ بەرامبەر هەڵمەتی بە شیعەکردنی پارێزگاکە
- ژیریی دەستکرد خاوەن پیشە بەهرەییەکان دەنێرێت بۆ نۆرینگە دەروونییەکان
زەمان
- جەنگی بورجی کارەبا لە عێراق توند دەبێتەوە
- دیدارێکی سیاسی، پارتی و ئیدارەی دەوڵەت لە بەغداد کۆدەکاتەوە
- نەبوونی یاسای پاراستنی منداڵ، عێراق دووچاری سزای نێودەوڵەتی دەکاتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تەلەگراف
- وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دەدەن چین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاربهێنێت بۆ جاسوسیکردن و کۆکردنەوەی زانیاریی لە وڵاتەکەیاندا
- جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دەبێت رەخنەکانی سەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران لەسەر کەشتی لەکارکەوتوو بوەستێنرێت
- سوپا کودەتاچییەکەی نەیجەر بەرلەوەی کۆتا مۆڵەتی خۆبەدەستەوەدانیان تەواوبێت، داوای یارمەتی لە گروپی ڤاگنەری روسیی دەکەن
چاینە دەیلی
- چین چەندین رێکاری تازە بۆ بوژاندنەوە و بەهێزکردنی ئابوری وڵاتەکەی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا دەگرێتەبەر
- باخچەیەکی ئاژەڵانی هەرێمی شیجیانگی چین ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بەشێک لە ورچەکانی مرۆڤ بن و بەرگی ورچیان پۆشیبێت
- دوای ئەوەی دەگوترێت ئیتاڵیا لە پرۆژەی رێگای ئاوریشمی چین دەکشێتەوە، پەکین هۆشداریی دەدات لەوەی پرۆژەکە بۆ وروژاندن بەکاربهێنرێت و بە سیاسیی بکرێت
واشنتن پۆست
- بەهۆی تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وڵاتەکە زیاتر بەرەو دابەشبوون رۆیشتووە
- لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی جیهان پەنادەبەنە بەر زیرەکی دەستکرد، مەترسیی پاشەکشەی ئابووری لەو کەرتەدا سەرهەڵدەدات
- سەرەڕای چاکسازییەکانی ژیانی کرێکاران، کارکردن لە کانەکانی کۆنگۆ بۆ دەرهێنانی کانزاکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ژیانی کرێکارەکانی خستووەتە مەترسییەوە
عەرەب نیوز
- دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا، دوێنێ دەستگیرکرا و بەرەو بەندیخانەی شاری لاهور گوازرایەوە
- بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، شەڕ سودانی خستووەتە نێو کارەساتێکی مرۆییەوە
- ئیسرائیلییەکان دژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی وڵاتەکەیان دەڕژێنەوە سەر شەقامەکان