122
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نەخشەڕێگای پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدای رێکخستەوە بەرەو دانانی یاساییەکی تۆکمەی نەوت و غاز کە 16 ساڵە دواخراوە
- عێراق نیو کیلۆمەتر خاکی لەسەر سنوری ئێران گەڕاندەوە
- چەند هەوڵێک هەیە بۆ توندکردنەوەی یاسای “پاراستن لە توندوتیژی خێزانی”
شەرقئەوسەت
- هێرشەکانی تورکیا دژی هەسەدە لە باکوری سوریا زیاتر بووە
- ئۆکراین بەردەوامە لە گواستنەوەی شەڕ بۆ نێو خاکی روسیا
- ئەمڕۆ کۆبوونەوەی راوێژکاریی جەددە بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکراین دەستپێدەکات
ئەلعەرەب
- زاراوەی “جێندەر” مشتومڕێکی قوڵی لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان دروستکردووە
- ئەمریکا بە ئۆپێک پڵەس دەڵێت منیش ئۆپێکم، دەکڕم، دەفرۆشم، بەرهەم زیاددەکەم
- هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بە هێواشی کۆنتڕۆڵی دافۆر دەکەن
قودسی عەرەبی
- پشتگیری نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شوباتی داهاتوودا
- قەیرانی کەمی ئاو لە عێراق پشتی بە سەردانی وەزیرێکی تورکیا بەستووە
- ئیکۆنۆمیست: کودەتای نەیجەر هەوڵەکانی فەڕەنسای بۆ گەڕاندنەوەی هەژموونەکانی بۆ ئەفریقا لەباربرد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- خوێندکارانی چینی مامناوەندی بەریتانیا بەهۆی خوێندکارانی بیانییەوە روبەڕووی کەمی کورسی دەبنەوە لە زانکۆ باڵاکانى وڵاتەکەیان
- وەزیرێکی بەریتانیا دەڵێت کەمکردنەوەی باجی سەر هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە دی ئێن ئەی-یان دایە، بەڵام ناتوانن لە شەو و رۆژێکدا ئەوە بکەن
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوایکردووە دادگای باڵای وڵاتەکەی بڕیار لە چارەنووسی بدات، بەهۆی ئەوەی بانگەشەی ساختەکاریکردبوو لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی سەرۆکایەتیدا
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی هەبوونی دەنگۆی لاوازی ئابوری لە دوای کۆرۆناوە، چوار وەزیری چین بەڵێن دەدەن هەوڵەکانیان دووهێندە بکەن بۆ بوژانەوەی کەرتەکە
- بەهۆی پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و رۆژئاوادا، هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکەی روسیا لەگەڵ چین گەشەدەسەنێت
- ئەفریقای باشور بەرگەی ئەو فشارە گەورانەی ئەمریکا دەگرێت کە دەڵێت نابێت وڵاتەکە بەرهەمە تەکنەلۆجییەکانی هواوی چینی بەکاربهێنێت
واشنتن پۆست
- دوای ئەوەی بەتۆمەتی توندڕەوی بە 11 ساڵ زیندانی حوکمدرابوو، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی 19 ساڵ زیندانی دیکەش حوکمدرا
- لە مانگی تەموزدا ئابوری ئەمریکا 187 هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بەڵام بازاڕی کار رووی لە دابەزینە
- لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینەوە، پاڵپشتی دارایی و سەربازیی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
عەرەب نیوز
- دوای سێ ساڵ لە رووداوی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان کە 235 تێیدا کوژران، خێزانەکانیان داوای دادپەرەوەریی دەکەن و تائێستا بەدوای وڵامدا دەگەڕێن لەبارەی هۆکاریی روداوەکە
- وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند نوێنەری وڵاتەکەیان بەشدار دەبێت لە گفتوگۆی ئاشتی ئۆکراین لە جەددە کە بڕیارە ئەمڕۆ و بەیانی بەڕێوەبچێت
- بەهۆی جێگیری خستنەڕووی بەرهەمی ئۆپێک پڵەسەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- عێراق و قەتەر و ئەرمەنستان هێزی کار لە ئێرانەوە وەردەگرن
- لە رۆژانی عاشورادا 400 تۆن دەرمان بۆ عێراق نێردراوە
- ئەمریکا گەروی هورمز دەکاتە ناوچەیەکی سەربازی
شەرق
- نیوەی هاوڵاتیانی تاران لە خانووی نەگونجاودا دەژین
- تینویەتی سیستانی و بەلوجستان بووەتە شتێکی ئاسایی لای بەرپرسان
- بەرژەوەندی هاوڵاتیان گوێ بە رۆژئاوا و رۆژهەڵات نادات
ئیقتیساد پویا
- گرانی بووەتە یاسایەکی نەنوسراو لە ئێران
- خەرجییەکانی پێشینەی خانوبەرە بەرزبووەتەوە
- ئێران و پاکستان سوورن لەسەر گۆڕینی خاڵە سنورییە ئەمنییەکان بۆ خاڵی سنوریی ئابوری
ئیمروز ئیقتیساد
- دەوڵەت تەنانەت لە هەناسەدانی هاوڵاتیانیش باج دەسێنێت
- پلەی یەکەم لە بەرهەمهێنانی پۆڵا تەنها هەڵخەڵەتاندنە
- گوتارخوێنی مزگەوتی گەورەی تاران: ئێمەی موسڵمان ئەرکمان هەیە بەرامبەر سوتاندنی قورئان