50
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ریشى سوناک پلانى هەیە کەرتى تەندروستى بەریتانیا زیاتر بەرەو کەرتى تایبەت ببات
- لە دادگاییەکەى دوێنێیدا ترەمپ نکۆڵى کرد لەو تۆمەتانەى کە لەبارەى هەڵبژاردنەکەى 2020ـەوە ئاراستەى کرابوون
- سەردەمى هەرزانى خواردن لە بەریتانیا کۆتاییهات.. وەزیرى خەزێنە هیچ هیوایەکى بۆ کەمکردنەوەى باجى سەر هاوڵاتییان نەهێشتووە
واشنتن پۆست
- پاشئەوەى ترەمپ لە دادگاى واشنتن دى سى بەرگریی لە خۆى کرد، پێدەچێت لە دادگاییەکانى داهاتووشدا بەردەوامى بە گوتەکانى بدات
- بیروباوەڕى دژە هاوڕەگەزخوازیى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا رووى لە زیادبوونە، ئەمەش رەنگدانەوەى ئەو جەنگەیە کە دژى کلتوورى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
- لە باشوورى ئۆکراین شەڕێکى سەخت بەڕێوەدەچێت و کیێڤ دەیەوێت ناوچە داگیرکراوەکانى ئازادبکاتەوە
ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست
- حکومەتى چین بەنیازە رێکارەکانى داخڵبوون بۆ چین ئاسانتر بکات بەمەبەستى گەشەپێدانى ئابوورى وڵاتەکە
- ژینگەپارێزانى چین پابەندى رێنماییەکانى حکومەت نابن بۆ خۆپاراستن لە کاریگەرییە خراپەکانى شەپۆلى گەرما
- زانکۆى هەرێمى هۆنگکۆنگ رێگە بە خوێندکارەکانى دەدات لە سنوورێکى دیاریکراودا “ژیرى دەستکرد” لە پرۆسەى خوێندندا بەکاربهێنن
عەرەب نیوز
- پرۆفیسۆرێکى زانکۆى سەنعا بەهۆى ئەوەى لە دژى جیاکاریى لەنێوان کچ و کوڕدا وەستاوەتەوە، لەلایەن حوسییەکانەوە لە کارەکەى دوور خراوەتەوە
- کەرتى تۆپى پێى سعودییە سەرەنجى میدیاکارانى جیهانى راکێشاوە کە کۆچ بۆ وڵاتەکە بکەن
- گفتوگۆکانى جەددە بۆ چارەسەرى قەیرانى ئۆکراین بە هەنگاوى گرنگ تەماشادەکرێت بۆ بەرقەرارکردنى ئاشتى لە نێوان رووسیا و ئۆکرایندا
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- داهاتى نانەوتى سعودییە بۆ 13% بەرزبووەتەوە
- بەغداد یەکێک لە تۆمەتبارەکانى “دزى سەدە” لە ئوردنەوە دەگێڕێتەوە
- داعش کوژرانى چوارەم سەرۆکى رێکخراوەکەى راگەیاند
عەرەب
- هێزەکانى سەربە ئێران رێگرن لە بەردەم جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى شنگال
- سەرۆکى تازەى داعش لە بەردەم تەحەداى مانەوەدایە لە ژیان
- رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جارێکى دیکە رووبەڕووى بەرزبوونەوەى نرخى دانەوێڵە دەبێتەوە
عەرەبى جەدید
- تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت.. سێ ساڵ کودەتا بەسەر لێکۆڵینەوەکاندا
- کودەتاکەى نەیجەر.. ئاماژەکانى دەستوەردانى سەربازیی ئەفریقى
- دەستکەوتێک بۆ خانمانى مەغریب لە مۆندیالى تۆپى پێدا
قودسى عەرەبى
- هەولێر بەغداد بە بەرپرسیار دەزانێت لە سەرپێچیکردنى یاساى بودجە و لەباربردنى رێککەوتننامە ئابوورییەکان
- لە سایەى پەکخستنى دادپەروەرییدا لوبنان یادى تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت دەکاتەوە
- بایدن داواى ئازادکردنى سەرۆکى نەیجەر دەکات و فەرەنسا زیاتر لە 1000 هاوڵاتى وڵاتەکەى دەگوازێتەوە