63
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق کەسوکارى شەهیدان لە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانى وەرگرتن لە خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێت
- سەرجەم رۆژنامەنووسانى عێراق هەریەکەو پارچەیەک زەوییان پێدەدرێت
- بەهۆى شەپۆلى گەرماوە سەردانى گەشتیاران بۆ پارێزگاى سلێمانى دواخرا
زەمان
- پسپۆڕێک: دەرچوواندنى یاساى نەوت و گاز ئەو بۆشاییە دەستوورییە چارەسەردەکات کە لە بەڕێوەبردنى کەرتەکەدا هەبووە
- دوو فڕۆکەى تازە بۆ هێڵى ئاسمانى عێراقى زیادکران
- عێراق بە هاوکارى یەکێتى ئەوروپا بەرەنگاریی هەژاریی دەبێتەوە
شەرقولئەوسەت
- سودانى گفتوگۆیەکى سیاسى لەبارەى پرۆژەیاساى نەوت و گاز دەستپێدەکات کە لە 2007ـەوە هەڵپەسێردراوە
- عێراق پابەندبوونى خۆى بە بڕیارى دیاریکردنى سنوور لەگەڵ کوەیت دووپاتدەکاتەوە
- 20 ملیۆن سودانى کە لە 42%ـى دانیشتووانى وڵاتەکە پێکەدەهێنن، لە لێوارى مردنن بەهۆى برسێتییەوە
قودسى عەرەبى
- بانگخوازێک لە ئیندۆنیزیا دەستگیرکرا کە رێگەى بە ژن و پیاو دەدا پێکەوە نوێژبکەن
- پوتین داوا لە ئەردۆغان دەکات سزاکانى رۆژئاوا لەسەر رووسیا تێکبشکێنێت
- ترەمپ تۆمەتى “پلانگێڕیی دژى دەوڵەتى ئەمریکا”ـى رووبەڕوو کرایەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبەردەم دادگا لە واشنتن ئامادە دەبێت بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 ئاراستەی کرابوون
- وەزیرێکی بەریتانیا بە کەسانی سەروو 50 ساڵی دەڵێت، کارێکی دیلیڤەریی بە پاسکیل بکەن یان کارێک جوڵەی تێدابێت
- جەستن ترودۆو، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دوای 18 ساڵ لە هاوسەرەکەى جیادەبێتەوە
چاینە دەیلی
- دوای بارانێکی بەخوڕ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە چین تیمەکان شەو و رۆژ لە شاری ژوژوی باشوری پەکینی پایتەخت بەدوای لێقەوماواندا دەگەڕێن
- بەهۆی هەوڵەکانی چینەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری بیانی، چین سەرنجی زیاتری کۆمپانیا بیانییەکان رادەکێشێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا بکەن
- زانایانی شوێنەوارناسی لە پێرۆ ئێسکە پەیکەری گەورەترین نەهەنگ دەدۆزنەوە کە تائێستا ژیابێت و لە نەهەنگی شینیش گەورەتربووە
واشنتن پۆست
- لە دادگاییەکەی ئەمڕۆیدا، نیازی ترەمپ بۆ بانگەشەی ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 گرنگترین بابەتی دادگاییەکەیە
- دوای پێنج ساڵ لە کوشتنی 11 کەس لە ئەمریکا، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارەکە دەکرد
- سەربازە گەنجەکانی ئۆکراین کاری بەکارهێنانی درۆنەکان دەکەن لە بەرەکانی جەنگی وڵاتەکەیاندا، کە نیوەی تەمەنیان لە شەڕدابووە
عەرەب نیوز
- دوێنی چوارشەممە بەرپرسانی سعودیە دەستیانگرت بەسەر 50 تۆن روەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە 149 هەزار حەب
- هاوکارییەکانی سعودیە بۆ یەمەن بەهای دراوی ریاڵی ئەو وڵاتە بەرزدەکاتەوە
- حکومەتی میسر بودجەیەکی 97 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتەکەی دابیندەکات