27
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دوای 50 رۆژ لە پەسەندکردنی، هێشتا بودجە هیچ رێنماییەکی بۆ دەرنەکراوە، رەخنەکان بەرەو وەزارەتی دارایی دەچن
- سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی گەرمای تازە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما 50 تێدەپەڕێنن
- 440 خێزانی دیکەی ئاوارە هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت
شەرقئەوسەت
- عێراق و کوەیت لیژنەیەکیان بۆ کێشانەوەی نەخشەی ئاوی نێوانیان پێکهێنا
- شەڕی تیرۆرکردن لەنێوان ئیسلامییەکان و عیلمانییەکانی ئاوارەی فەلەستین لە لوبنان روویدا
- بەرپرسانی ئێران کۆمپانیایەکی بیمەکردنیان داخست بەهۆی پابەندنەبوونی کارمەندەکانی بە پۆشینی حیجاب
قودسی عەرەبی
- فەرمانبەرانی سلێمانی داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتەسەر بەغداد
- نزیکەی 80%ی نەخۆشخانەکانی سودان لەکارکەوتوون و نیوەی کارگەکانی دەرمانیش تاڵانکراون
- پاپای ڤاتیکان داوا لە روسیا دەکات بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی هەناردەی گەنمی ئۆکراین
عەرەبی ئەلجەدید
- کابوسی کارەبا واز لە وڵاتانی عەرەبی ناهێنێت و حکومەتەکانیش دەستەوەستاون
- رووداوی سوتاندنی قورئان هەوڵەکانی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئاڵۆز دەکات
- لە پاکستان گەورەترین کۆمەڵکوژی دژی ئیسلامییەکانی بەرهەڵستکاری تاڵیبان ئەنجامدرا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- وەزیرانى بەریتانیا روبەڕوى پاشەکشە دەبنەوە لە پلانى نیشتەجێکردنى کۆچبەران لەنێو کەشتییەکانى کەناراوییەکانى وڵاتەکە، بەهۆى مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەنێو کەشتییەکان
- بەگوێرەى راپرسییەک، ئەو کەسانەى دایک و باوکیان بڕوانامەیان نییە داهاتیان لەو کەسانە زیاترە کە دایک و باوکیان بڕوانامەیان هەیە
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا گڵۆپى سەوزى بۆ دەرهێنانى نەوتى زیاتر لە دەریاى وڵاتەکە هەڵکردووە
ژاپۆن تایمز
- بەتەمەنەکانى ژاپۆن روبەڕوى سەختى پلەکانى گەرما دەبنەوە و کاریگەری زیاتریان لەسەر دادەنێت
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک، تێکڕایی تەمەنى ژاپۆنییەکان بۆ دووەم ساڵ روو لە دابەزینە؛ بۆ پیاوان 81 ساڵ و بۆ ژنان 87 ساڵە، کۆرۆنا هۆکارە سەرەکییەکەیە
- مانگى داهاتوو ئەمریکا، لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشور لوتکەیەکى سێ قۆڵى دەبەستێت، پرسی سەرەکییان هەڕەشە و مەترسییەکانى کۆریای باشورە
واشنتن پۆست
- بەهۆى زۆربوونى وەبەرهێنان لە پرۆژەکانى ئەمریکا، ئابورى وڵاتەکە بەرەوپێشەوە دەڕوات
- هەنگاوەکانى ئەمریکا لە دوو دەیەى رابردوودا بۆ چارەسەرى نەخۆشى ئایدز و ڤایرۆسى HIV پەکیان کەوتووە، بەهۆى ململانێی سیاسی لەسەر پرسی لەباربردنى منداڵ
- ئۆکراینییەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زمانى روسیدا لەسەر سنورى وڵاتەکەیان دەپچڕێنن و روو لە زمانى ئۆکراینى دەکەن، ئەمەش پێچەوانەى ئەو ئاراستەیە پوتین بیانوى بۆ دەهێنایەوە بۆ داگیرکردنى ئۆکراین
عەرەب نیوز
- لە روبەڕوبوونەوەیەکى چەکداریدا لە قەرەباڵغترین کەمپی فەلەستینییەکان لە لوبنان پێنج کەس کوژران و حەوت کەسى دیکە برینداربوون
- ژمارەى گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى فڕۆکەوانى سعودیە بۆ 305 هەزار گەشت لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە، کە 27% بەراورد بە ساڵى رابردوو زیاترە
- بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەمساڵدا لە ئەمریکا ئازارەکانى خەڵکە هەژارەکەى وڵاتەکەى دەرخستووە، کە دەستیان ناگات بە فێنککەرەوە