نوسراوێکی سەر چامخانەی لقی ماکدۆناڵدز لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی تەنی کە تێیدا نوسرابوو، “سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان، ناتوانین بڕی پێویست تەماتە بەدەستبهێنین کە لە پشکنینەکانمان دەربچێت، بۆیە ناچارین خواردنەکانمان بەبێ تەماتە پێشکەش بکەین.”
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئاگری لە قەیرانی نرخی تەماتە لە هیندستان بەرداوە کە و بەڕێژەی 400% بەرزبووەتەوە بەهۆی کەمی بەرهەمهێنان لە ناوخۆدا، ئەوەش وایکردووە نرخی تەماتە لە نرخی غازی سروشتی گرانتر بێت، لە وڵاتێک کە زۆرترین دانیشتوانی هەیە لە جیهاندا.
کەمی بەرهەمهێنانی تەماتە پەیوەندی بە ناسەقامگیری کەشوهەواوە هەیە لە وەرزی چنینی تەماتە لەمساڵدا دوای بارینی بڕێکی زۆر بارانی بەخوڕ و بووەهۆی خراپبوونی بەشێکی زۆر لە کشتوکاڵی تەماتە و نەخۆشکەوتنی ئەو بەرهەم کە یەکێکە لە پێداویستییەکانی رۆژانە.
لەئێستادا نرخی تەماتە بەڕێژەی 400% زیادیکرد و هەر کیلۆیەک گەیشتووەتە 107 ڕوپیە، واتە 1.31 دۆلار، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا یەک کیلۆ تەنها بە 32 ڕوپیە بوو، واتە 0.40 دۆلار، ئەوەش بەپێی داتاکانی وەزارەتی کاروباری بەکاربەری و خواردن و دابەشکردنی گشتیی هیندستان.
لەئێستادا نرخی تەماتە زیاتر لە نرخی یەک لیتر غازی سروشتی کە 106 ڕوپییە، واتە 1.29 دۆلار، لەگەڵ ئەوەشدا، هاوردەی تەماتە تەواو کەمیکردووە.
یەکێک لە جووتیارانی تەماتە بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی گوتووە، بڕی تەماتەی بەدەستهاتووی ئەمساڵ نیوەی ئەو بڕەیە کە ساڵی رابردوو فرۆشتووەیەتی کە 30 هەزار کیلۆ بووە.
گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکی کەمیی تەماتەیە لەمساڵدا لە هیندستان، ئەوەش بە گوتەی پسپۆڕانی کەشوهەوا و چاودێری پلاتفۆرمی پسپۆڕی وزە.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دۆخی کەشوهەوا زۆر ناسەقامگیر بوو لە هیندستان، شەپۆلی گەرما زووتر گەیشت و بۆ ماوەیەکی زیاتریش مایەوە، هەروەها بارانبارینی بەخوڕ زۆرێک لە بەرهەمەکانی لەناوبرد.
لە ویلایەتە گەورەکانی بەرهەمهێنانی تەماتە لە هیندستان کە بریتین لە ئەندرە پرادێش، ماهاراشترا و کارناتاکا، لافاو هۆکاری سەرەکی پشت بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە بووە، بەپێی پەیمانگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی فشاری بایۆلۆجی هیندستان کە ئەنجومەنی توێژینەوەی کشتوکاڵییە.