76
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- رکابەرەکانی حەلبوسی تیاماون لە نێوان هەوڵدان بۆ لابردنی یان خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
- خەرجى ژیان هەڕەشە لە خۆشگوزەرانی ئەوروپییەکان دەکات، ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیاش لە پێشەوەی قەیرانەکەدان
- حەسەکە؛ تینویەتی و گەرما و خراپی بژێوی بێوێنە؛ مانگانە هەزار و 300 کەس بەهۆی خواردنی ئاوی پیس نەخۆش دەکەون
قودسی عەرەبی
- هەولێر داهاتەکانی رادەستی بەغداد دەکات و چاوەڕێی ناردنی پارەیە بۆ مووچە
- تورکیا و میسر بەدوای سوودوەرگرتن لە دەرفەتە لەدەستچووەکاندا دەگەڕێن
- گۆڕانکاریی لە سیستمی دادوەری ئیسرائیل شەمەندەفەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دوادەخات
ئەلعەرەب
- بێدەنگی کۆمەڵگا و نەبوونی یاسا توندوتیژی دژی منداڵانی لە عێراق زیاترکردووە
- ئەردۆغان ئاو بە وڵاتی دوو رووبارەکە دەفرۆشێت
- وەستاندنی هاوکارییەکان چەکی دەستی رۆژئاوایە بۆ فشارخستنەسەر کودەتاچییەکانی نەیجەر
عەرەبی ئەلجەدید
- مەرجە نەبڕاوەکانی هەردوولایەنی ناکۆک دانوستانەکانی سودانی پەکخستووە
- مەترسیدارترین وەرزی گەرما لە پاکستان ژیانی هەزارانی خستووەتە مەترسییەوە
- بەمنزیکانە ڤۆڵڤۆ یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستدەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- وڵاتانی جیهان لە دژی فەیسبووک یەکدەگرن، بەهۆی پلانی شاردنەوەی نامەی کەسیی نێوان دوو بەکارهێنەر، چونکە ژیانی منداڵان دەخاتە مەترسییەوە
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزریانی بەریتانیا ملیۆنان پاوەند لە پرۆژەیەیەکی کۆگاکردنی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لەژێر دەریای باکوری وڵاتەکەیدا خەرجدەکات
- بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشانی شەکرە لەلایەن ئەو کەسانەی رێجیم دەکەن، نەخۆشانی شەکرە لە بەریتانیا توشی کەمی دەرمان بوونەتەوە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- بەهۆی زیادبوونی خۆکوشتنی کەسانی بەتەمەن لە هەرێمی هۆنگی چین بۆ ئاستی پێوانەیی، داوای پشتیوانی خێزانی زیاتر بۆ ئەو کەسانە دەکرێت
- بەهۆی کەمی کارمەند لە فڕۆکانەی هۆنگ کۆنگ، هۆشداریی دەدرێت لە دواکەوتنی گەشتەکان، چونکە ژمارەی کارمەندان سێ هێندە کەمترە لە سەردەمی پێش کۆرۆناوە
- شرۆڤەکاران دەڵێن، لەگەڵ تێکچوونی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا، پێشبینی زیاتری نمایشیی یەکگرتوویی چین و کۆریای باکور دەکرێت
واشنتن پۆست
- تەنها لە نیوەی ئەمساڵدا تیمی سیاسیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاریان بۆ بەرگریکردن لە ترەمپ خەرجکردووە
- تێکڕای ئاستی تەمەنی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا رووی لە زیادبوونە و پێناچێت بەمنزیکانە بگۆڕێت
- کۆتایی هەفتەی داهاتوو دیبلۆماتکارانی رۆژئاوا بۆ گفتوگۆی پرسی ئاشتی روسیا و ئۆکراین لە سعودیە کۆدەبنەوە
عەرەب نیوز
- رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر دەکەن، کە لەلایەن کودەتاچییەکانەوە دەسبەسەرکراوە
- بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، هێرشەکانی تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا 8 چەکداری کوردیان لە سوریا و عێراق کوشتووە
- سوید چاو دەخشێنێتەوە بە کەیسی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەو کەسەی کۆپییەکی قورئانی سوتاند