48
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لەسەروبەندی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغداد، تورکیا ئۆپەراسیۆنی لە عێراق ئەنجامدا
- پڕۆژەیاسایەکی ئەمریکا بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەرکردە ئێرانییەکان، لە ژێر ناوی “ژینا ئەمینی”یە
- لە ئیسرائیل هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتیمانی دوور لە توندڕەوەکان دەستیپێکرد
ئەلعەرەب
- لە عێراق مشتومڕ هەیە لەسەر پێکهێنانی “حەشدی کوردی” لە کەرکوک و سەڵاحەدین
- راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا دووبارە لە جەدەیە بۆئەوەی هەوڵی رێککەوتنی سعودیە و ئیسرائیل بدات
- حکومەتی میسر بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایی خەڵک هەموو هەوڵەکانی بۆ چارەسەری قەیرانی کارەبا چڕکردووەتەوە
قودسی عەرەبی
- کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە رێگا بە سوتاندنی قورئان دەدەن
- میتی تورکیا سەرکردەیەکی پەکەکەی لە شەنگال کوشت
- لە عێراق دوو ژن هێرش دەکەنە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ و پەرلەمانتارێکی مالکی دەربازیان دەکات لە لێپرسینەوە
عەرەبی جەدید
- هەوڵ هەیە بۆ زیندووکردنەوەی رێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراین
- سەرکردەی ڤاگنەر پشتیوانی کودەتاچییەکانی نەیجەرە
- ئەمریکا فشاردەکات بۆ ئەوەی رژێمەکەی ئەسەد سودمەند نەبێت لە هاوکارییە مرۆییەکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تایمز
- سەرەڕای گرانی تکتی فڕۆکە بەهۆی پشووەکانی هاوینەوە، کەرتی گەشتییاریی لە جیهاندا گەرموگوڕییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە
- ئۆکراین موشەکی دروستکراوی کۆریای باکوری لەدژی روسیا بەکارهێناوە کە بە هاوپەیمانی پوتین دادەنرێت
- لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی چین بۆسەر تایوان، بۆ یەکەمجار ئەمریکا چەکی کۆگاکانی خۆی بۆ دورگەکە دابیندەکات
عەرەب نیوز
- بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆوە، ئاماری فەرمی کوژراوانی سودان زۆر لەوە زیاترە کە باسی لێوە دەکرێت
- داخستنی دەرگا بەڕووی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر سنوری سوریا، ژیانی چوار ملیۆن و 100 هەزار سوری دەخاتە مەترسییەوە
- سەرباری هۆشداریی زانایان لەبارەی گەرمبوونی زەوییەوە، وڵاتانی جی 20 شکستیانهێنا لە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی
واشنتن پۆست
- ملیۆنان کەس لە ئەمریکا بیمەی تەندروستییەکانیان لەدەستدەدەن و ژمارەیەکی زۆریشیان بەهۆی نوێنەکردنەوەی مامەڵەکانیانەوە لە خزمەتگوزارییەکان بێبەش دەبن
- سوڕێکی دزێو؛ زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوا لە جیهاندا دەبێتەهۆی زیاتر گەرمبوون زەوی
- دوای کودەتاکەی وڵاتی نەیجەر، سەرۆکی پاسەوانانی سەرۆکایەتی خۆی وەک سەرۆکی نوێی وڵات ناساند
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- وەزیری نوێی دەرەوەی چین کە دوای دیارنەمانی وەزیری پێشوو دیاریکرا، بەڵێن دەدات بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتەکەی بپارێزێت
- سەرۆکی هەرێمی هۆنگ کۆنگ کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بانگهێشتی لوتکەیەکی باڵا لە ئەمریکا نەکرابوو، داوا لە واشنتن دەکات بەشدار بێت لە لوتکەکەدا
- تایوان بە نیازە لە ئەگەری هێرشی بەرفراوانی چین بۆسەر وڵاتەکە، سوپاکەی بۆ ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ببات کە بە سەختی بتوانرێت بکرێنە ئامانج