36
دەزگای هەواڵگریی تورکیای ناسراو بە میت کوشتنی مەسعود جەلال عوسمانی لە شنگال راگەیاند و دەڵێت، ناوبراو بەرپرسی شنگالی پەکەکە و یەبەشە بووە.
ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵوی فەرمی حکومەتی تورکیا لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ناوی نهێنی مەسعود لەناو ریزەکانی پەکەکە “زاگرۆس چەکدار” بووە و ساڵی 2018 لە سوریاوە هاتووەتە عێراق و وەک بەرپرسی پەکەکە لە شنگال دیاریکراوە.
دەشڵێت، عوسمان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لەو کاتەی لە کۆبوونەوەی رێکخراوەکە لە شنگال دەرچووە، لە چالاکی خراوە.