40
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لە غازى بەفیڕۆچووى کێڵگە نەوتییەکانی عێراق دەتوانرێت 13 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنرێت و 10 ملیۆن ماڵ رووناک بکرێتەوە
- لە رۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق پشووى فەرمى دەبێت و قەدەغەى هاتوچۆ رادەگەیەنرێت
- ئەو کەسانەى تواناى کارکردنیان هەیە لە تۆڕى چاودێریی کۆمەڵایەتى دووردەخرێنەوە
شەرقولئەوسەت
- هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى لوبنان بۆ ئەیلولى داهاتوو دواخرا
- ئایا چین رۆڵى هەیە لە دەستپێکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان میسر و ئێران؟
- برسێتى ملیۆنان سودانى دەربەدەر دەکات
قودسى عەرەبى
- نەتەوەیەکگرتووەکان: دانیشتووانى عێراق بەراورد بە وڵاتانى دراوسێ خێراتر زیاد دەکات
- کارەبا و نان.. ئەو دوو قەیرانەى کە لە کۆتایی ماوەى دووەمى سیسیدا میسرییەکانى گیرۆدە کردووە
- لە کاتى راهێناندا فڕۆکەیەکى سعودى کەوتەخوارەوە و دوو فڕۆکەوانەکەى گیانیان لەدەستدا
عەرەبى جەدید
- مەخمور.. پەلکێشانێکى نوێى پەکەکە لە باکوورى عێراق
- پسپۆڕانى تەندروستى هۆشداریی دەدەن “تاى خوێنبەربوون” ببێتە پەتایەک هاوشێوەی کۆرۆنا لەکاتێکدا چارەسەرێکى تایبەت بەخۆى نییە
- ئێران ئامادەیە بۆ هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى جیهانى وزەى ئەتۆم
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە پیاوێک لە بەریتانیا دوای 17 ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوو لەوەی دەستدرێژی کردبێتە سەر ژنێک
- سەربازانی وڵاتی نەیجەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵات کودەتا و لابردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان راگەیاند
- ئۆکراین لە باشوری وڵات و دەوروبەری باخموت هەنگاوی تازە دەنێن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی روسیا
ژاپۆن تایمز
- بۆیەکەمجار ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە هەر 47 پارێزگای وڵاتەکەدا کەمیکردووە و ژمارەی بیانییەکانیش زیادیکردووە
- کۆمپانیای نیسان بە بەهای 663 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیای رینۆوڵت (رینۆ)دا دەکات
- کۆریای باکور شاندێکی چین و روسیا بۆ یادی 70 ساڵەی کۆتاییهاتنی شەڕی کۆریا بانگهێشت دەکات
واشنتن پۆست
- ئۆکراین بانگەشەی ئەوە دەکات هێزەکانیان لە ناوچەی زاپۆریژیا لە ئۆپەراسیۆنی هێرشی پێچەوانەدا پێشڕەوییان کردووە
- بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە لەماوەی 22 ساڵی رابردوودا
- بڕیارە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەک کێبڕکێیەک لەگەڵ چیندا، ئەم هەفتەیە لگەڵ وڵاتانی دورگەی زەریای هێمن کۆببێتەوە
عەرەب نیوز
- لە دوو راپرسی نوێدا دەرکەوتووە، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن لە ئیسرائیل ئەنجامبدرێت، ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ژمارەی کورسییەکانی لە پەرلەمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات
- کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی یەمەن لە دژی بڕیاری جیاکردنەوەی کچ و کوڕ لە زانکۆیەکی ژێردەسەڵاتی حوسیەکان، ناڕەزایەتیی دەردەبڕن
- پیاوێکی 66 ساڵی توشبووی زەهایمەر لە لوبنان بێ ئەوەی ئاگاداربێت لە خەودا ژنەکەی خۆی دەکوژێت