71
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- شەش لیژنەی پەرلەمانی عێراق هێشتا بێ سەرۆکن، چونکە بۆ لایەنە سیاسییەکان گرنگ نین
- ئەمریکا ئامادەیی دەربڕی بۆ تازەکردنەوەى تۆڕی کارەبای عێراق
- عێراق پابەندی خۆی بە پلانی ئۆپێک پڵەس دووپاتکردەوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان
شەرقولئەوسەت
- دانوستانەکان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق بە ناکۆکی لەسەر سوودمەندبووان دەستیپێکرد
- بەریەککەوتنی نوێی ئەمریکا و روسیا لە سوریا دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبات
- سعودیە ناوەندێکی تایبەتی بە ژیری دەستکرد دروستکرد
قودسی عەرەبی
- چین دەیەوێت هەماهەنگی سیاسی و ئابوری لەگەڵ عێراق زیاد بکات
- سێ ملیۆن و 725 هەزار عێراق لە ناوچە هەڕەمەکییەکاندا دەژین
- ناتانیاهۆ هەموو پردە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی روخاند و تەحەدای بایدنیشی کرد، بەڵام بە چ نرخێک؟!
ئەلعەرەب
- عێراقییەکان پشتیان بە سەردانی ئەردۆغان بەستووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت و ئاو
- لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە هەمان پێکهاتەی پێشوو دەچنە هەڵبژاردنی داهاتوو
- ئەوروپا بە هەڕەشەی گەمارۆدان فشار دەخاتە سەر لایەنەکان بۆ وەستاندنی جەنگی سودان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوادەکات بۆ پاراستنی ئاستی “خۆشگوزەرانی” و ئاستی خوێندنی منداڵان، مۆبایل لە قوتابخانەکاندا قەدەغەبکرێت
- سەرۆکوەزیرانی یۆنان هۆشداریی دەدات لەوەی ئاگرەکەی دورگەی رۆودز لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر پەرەدەسەنێت
- دوای دەرنەکەوتنی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک، چین وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەگۆڕێت و وەزیرەکەش هێشتا دەرنەکەوتووەتەوە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین جەخت لە بەهێزترکردنی بەرگریی نیشتیمانی و پەرەپێدانی سوپای گەلی چین دەکاتەوە
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە خەڵکی چین بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ خۆ فێنککردنەوە روو لە کەناراوەکان دەکەن
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئاسیای سەر زەریای هێمن دەکات هەنگاوی خێرا بنێن بۆ روبەڕوبوونەوەی کارەساتە ژینگەییەکان
واشنتن پۆست
- لە کاتی یاخیبوونەکەی گروپی ڤاگنەری بەکرێگیراوی روسیا، پوتین لە جوڵە کەوتووە و ئەو ڕۆژە نەیتوانیوە هیچ بڕیارێک بدات
- باران و بەفرێکی زۆر وشکەساڵیی چەندین ساڵی پێشووی کالیفۆرنیای ئەمریکای راماڵی و دیمەنە سروشتییەکانی ناوچەکە گەڕانەوە
- بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ئیسرائیلەوە دەسەڵاتەکانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیران لەژێر پرسیاردایە
عەرەب نیوز
- دوای هەشت ساڵ لە گیرخواردنی کەشتییەکی بارهەڵگری نەوت لە دەریای سوردا، نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنی سێشەممە دەستیکرد بە خاڵیکردن و گواستنەوەی نەوتەکەی
- بەهۆی پەرەسەندنی ئاگرەکەی یۆنانەوە نزیکەی 30 هەزارکەس ئاوارەبووەن و لەبارەی خراپتربوونی دۆخەکەوە هۆشداریی دەدرێت
- وەزیرانی سعودیە ئیدانەی دووبارە سوتاندنی قورئان لە سوید و دانیمارک تازە دەکەنەوە