51
ئای
- ئەو کەسەى سێ بۆمبی بەنزینی گرتە بنکەی کۆچبەرانی کەناڵی ئینگلیز لە شارۆچکەی دەڤەر، بە مردویی دۆزرایەوە، تاوەکو ئێستا خۆکارى هێرشىەکەى نازانرێت
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رەنگە بەشداری لە لوتکەی کەشوهەوادا بکات، پاش ئەوەى روبەڕوی رەخنەی زۆر بووەوە
- سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا دەڵێت ئەو پارەیەی بەریتانیا دەیداتە رواندا بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر ناکرێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- بڕیارەکەی مۆسکۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنى هەناردەدکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا، روداوی کارەساتبار بۆ نەتەوە هەژارەکان دروستدەکات
- بەهۆی ریکارە بێزارکەرەکانی خۆپارێزی کۆرۆناوە، کرێکارەکانی کۆمپانیای فاکسۆنی دروستکردنی ئایفۆن دەستبەرداری کارەکانیان دەبن
- بەگوێرەى چەند راپرسییەک کۆمارییەکانی ئەمریکا لەپێش دیموکراتەکانەوەن، پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە 8ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت
گاردیان
- لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا و سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆ، تۆمەتبار دەکرێن، کە مۆبایلەکانیان و زانیارییە نهێنییەکانی حکومەتیان نەپاراستووە
- رادیۆی بی بی سی ناوخۆی بەریتانیا روبەڕوی قەیرانی کەمی بودجە دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرنامە و ئەدای رادیۆکە دروستدەکات
- لویز ئیناسیۆ لولا داسیلڤا، سەرۆکی پارتی چەپڕەوى بەرازیل، سەرکردایەتیی وڵاتەکەی گرتەوەدەست پاش سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنێکی چارەنوسسازی وڵاتەکەی
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانەوە، سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا خەریکی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بەردەم سەنتەری پێدانی مافی پەنابەریی لە شاری کێنت.
- دوای ئەوەی بێ لێکۆڵینەوە تویتێکی نانسی پێلوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای بڵاوکردەو سەبارەت بەهێرشێکی گوماناوی بۆ سەر هاوسەرەکەی، ئیلۆن ماسک رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە.
- چەند سەرچاوەیەک دەڵێن ریشی سوناک دەتوانێت هەفتەی داهاتوو بەشداری لە لوتکەی کەشوهەوا Cop27 بکات سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر بڕیاریدابوو بەشداری نەکات.