107
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- بەمنزیکانە دەروازەیەکى تازە لەنێوان ئێران و هەرێمى کوردستان لە قەزاى سۆران دەکرێتەوە
- چارەکى کۆتایی 2024 سەرژمێرى گشتى دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەدەچێت
- سودانى: عێراق پابەندە بە پاراستنى نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان
شەرقولئەوسەت
- عێراق چاوەڕێیە سوید داواى لێبوردن بکات بۆ دەستپێکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوانیان
- یادى سەدساڵەى رێککەوتننامەى لۆزان: خۆشحاڵى تورک و تووڕەیی کورد
- گۆڕانکارییەکانى ناتەنیاهۆ ئیسرائیل نغرۆى پشێویی دەکات
قودسى عەرەبى
- دوێنێ جارێکى دیکە لە بەردەم باڵیۆزخانەى عێراق لە کۆپنهاگنى پایتەختى دانیمارک کۆپییەکى دیکەى قورئان سوتێنرا
- ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانى کەنارى دەریاى ناوەڕاست گرتووەتەوە: لە جەزائیر و یۆنان 34 کەس گیانیان لەدەستداوە
- ئیسرائیل لە “جەنگى ناوخۆییدا”: ناڕەزایەتییەکان دژى ناتەنیاهۆ فراوان دەبن
عەرەب
- چالاکانى مەدەنى لە عێراق هۆشداریی دەدەن کە پرۆژەیاساى “بە تاوانناساندنى سوکایەتییکردن بە رەمز و مەرجەعە ئاینییەکان” لێدانێکى تازەیە لە ئازادى بیروڕا و بۆ بێدەنگکردنە
- ئوردن فڕۆکەیەکى بێفڕوانى خستەخوارەوە کە لە سووریاوە هاتووە و مادەى هۆشبەرى پێبووە
- تورکیا دەیەوێت چەک و دراما بکاتە گەورترین هەناردەکانى بۆ وڵاتانى جیهان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- زاناکان دەڵێن ناتوانرێت نکوڵی لەوە بکرێت بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە پلەکانی گەرمای سەرگۆی زەوی بەرزبوونەتەوە
- بەهۆی تێپەڕینی یاسای چاکسازی و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی لە ئیسرائیل پزیشکانى وڵاتەکە مانگرتنی سەرتاسەریی رادەگەیەنن
- دوای ئەوەی ئیلۆن مەسکی خاوەنی تویتەر لۆگۆی پلاتفۆرمەکەی گۆڕیی، تیک تۆکی چینی کە پلاتفۆرمێکی ڤیدیۆییە، پۆستی ‘تەنها نوسین’ی راگەیاند
چاینە دەیلی
- چین هەوڵدەدات لەڕێگەی پرۆژەی گەورەوە ئابوری وڵاتەکەی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا ببوژێنێتەوە
- بەهۆی داڕمانی سەقفی باڵەخانەی فێرگەیەکی وەرزشیی، 11 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای قوربانییان بەردەوامە
- زۆربوونی کەسانی بێ ماڵ و شوێنی نیشەجێبوون خەڵکی لە شاری نیویۆرک و لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکای هێناوەتە سەرشەقامەکان و بەرپرسان نازانن چۆن چارەسەریی بکەن
واشنتن پۆست
- سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی کەرتی دادوەری ئیسرائیل، بەهۆی زۆربوونی خۆپیشاندانەوە داهاتووی ئەو وڵاتە روون نییە
- بەگوێرەى لیکۆڵینەوەیەک لە ئەمریکا، بەشێک لەو کەسانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی سیڤی و گزییەک دەکەن بۆ شاردنەوەی ئەو کارە
- لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ لەبری کۆندۆم بۆ رێگریی لە نەخۆشییە گوازراوەکان لەرێگەی سێکسەوە، دەدۆزرێتەوە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل روبەڕوی قەیرانێکی سیاسیی نێوخۆیی بووەتەوە و سەندیکاکانی ئەو وڵاتە هەڕەشەی مانگرتن دەکەن
- دوای ئەوەی ئۆکراین دوو هێرشیی درۆنی لە مۆسکۆ ئەنجامدا، روسیا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات
- دوای ئەوەی بۆ دووەمجار قورئان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک سوتێندرا، عێراق ئیدانەی دەکات و بە ڤایرۆسی توندڕەویی و رق و کینە ناوی دەبات