41
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- – حەوت هەزار ناوەندی دەنگدان ئامادەکراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
- – لیژنەیەکی 27 کەس پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ بڕی قەرەبووکردنەوەکانی ماددەی 140
- – وەزارەتی بازرگانی برنجی تایلەندی دەگۆڕێت بۆ برنجی ئەمریکی بۆ سەبەتەی خۆراک
ئەلعەرەب
- – پەیماننامەی لۆزان کە تورکیای نوێی هێنایەکایە هێشتا زامی کورد و ئەرمەنەکان دەکولێنێتەوە
- – سەدر دوودڵە لە گەڕانەوەی بۆ ناو کایەی سیاسی لە عێراق
- – هاوینی بێکارەبا بەهۆی شەڕی ناوخۆی و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی دوای بەهاری عەرەبی
قودسی عەرەبی
- – لۆکاشینکۆ رۆژئاوا دەترسێنێت: ڤاگنەر داوای مۆڵەت دەکات بۆ هێرشکردنەسەر پۆڵەندا
- – میلۆنی وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاستی لە رۆما کۆکردەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی کۆچی نائاسایی
- – ئیسرائیلییەکان لە دابەشبوونێکدان کە گەیشتووەتە پلەی کوڵان
شەرقولئەوسەت
- – بە پاساوی ئەمنی، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانەکەی بۆ بەغداد هەڵوەشاندەوە
- – جیهان لە نێوان گەرما و ئاگرکەوتنەوەدایە
- – سەرۆکوەزیرانی لوبنان: بڕیاری ئەوروپا بۆ هێشتنەوەی ئاوارە سورییەکان لە وڵاتەکەمان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دورگەی رۆدسی یۆنان، 19 هەزار کەس لە گەورەترین روداوی هاوشێوەدا ئاوارەبوون
- پارتی راستڕەوی ئیسپانیا شکستیهێنا لەوەی دەنگی پێشبینیکراو بهێنێت و ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت
- لە هێرشیکی ئاسمانیدا بۆسەر شاری ئۆدێسای ئۆکراین، کەنیسەی ئەوشارە، قوتابخانەیەک و چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون روخان
ژاپۆن تایمز
- بەچاودێریکردنی ئەزموونەکانی ئۆکراین، تایوان بە درۆن روبەڕوی چین دەبێتەوە لە ئەگەری هێرشکردنە سەریدا
- چین لە شەڕی درێژەکێشاوی ئۆکراین لەبارەی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان و ناکۆکیی لەگەڵ ئەمریکا و رۆژئاوا وانەوەردەگرێت
- لەسەروبەندی ناکۆکییەکانینان لەگەڵ کۆریای باکور، دووەم ژێردەریایی جەنگی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشور
واشنتن پۆست
- سەربازانی ئیسرائیل بەڵێن دەدەن ئەگەر یاساکانی چاکسازی تێبپەڕێندرێن، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن
- لەدوای بەرەوپێشچوونی زیرەکی دەستکردەوە، دەرکەوتووە مامۆستایانیش لە ئەمریکا پلاتفۆرمەکانی ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ دانانی وانەکانیان بەکاردەهێنن
- لە ئێستادا ئۆکراین مینڕێژکراوترین وڵاتی جیهانە و پێویستی بە سەدان ساڵە بۆ پاککردنەوەی
عەرەب نیوز
- پاپای ڤاتیکان داوا لە سەرکردەکانی ئەوروپا و ئەفریقا دەکات یارمەتی ئەو کۆچبەرانە بدەن کە دەیانەوێت بگەن بە ئەوروپا
- لە هێرشێکی چەکداریدا لە سیستان و بەلوچستانی ئێران چوار پاسەوانی سنوریى ئەو وڵاتە کوژران
- شرۆڤەکارێکی سعودی دەڵێت، سوید پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامیدا دەپچڕێنێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- ئەندامێک لە دانیشتنی پەرلەمانی ئێراندا: خەڵکی پارەیان نییە کرێی خانووەکەیان بدەن
- هاواری تینویەتی خەڵک و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان
- نوێنەری شاری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران: سەرۆککۆماری و بەڵێنە بێ کردارییەکانی چ سوودی هەیە؟!
ئیتڵاعات
- بانکی ناوەندیی ئێران: فشاری هەڵئاوسانمان لەسەر خەڵکی کەمکردووەتەوە
- گوتەبێژی حکومەت: ئێرانمان لە قەیرانی ئابوری دەرهێنا
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی دەربڕی بۆ بەشداربوون لە بنیادنانەوەی سوریا
ئارمانی ئیمروز
- تاڵیبان یەک دڵۆپە ئاوی رووباری هیرمەند بە ئێران نادات
- مەجید ئەنساری، ئەندامی کۆمەڵی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم: هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی شۆڕش ناپاکییە بە میللەت
- باجی زیاتر دەدەین کەچی هەژارتر دەبین
شەرق
- پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ئامارەکانی دەوڵەت لەبارەى هەڵئاوسان ناڕاستن
- داواکاری گشتی بەدواداچوون دەکات بۆ دیارنەمانی 20 هەزار ملیار تمەن لە شارەوانی تاران
- یاسای نوێی لەباربردن: هەر نائاسایی و نەخۆشییەک نابێتە هۆی دەرکردنی مۆڵەتی لەباربردن