62
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پارتی و یەکێتی بە یەک لیست ناچنە نێو هەڵبژاردنی پارێزگاکان، گومان زاڵە بەسەر گفتوگۆکاندا
- هیچ ترسێکی بومەلەرزە لەسەر کوردستان نییە
- 70%ى زەویە کشتوکاڵییەکانی عێراق بەدەست دیاردەی بەبیابان بوون دەناڵێنن
شەرقولئەوسەت
- بەهۆی کەمی ئاو و کارەبا…هاوینی عێراق لە ماڵی هەژارانەوە بووە بە دۆزەخێکی داخراو
- جەنگی دوو جەنەڕاڵەکەی سودان پێی نایە رۆژی 100هەمینەوە
- پاریس چین تۆمەتبار دەکات کە هاوکاری سەربازی روسیا دەکات
قودسی عەرەبی
- دانوستانەکانی عێراق و تورکیا، عێراق لە وشکبوونەوە رزگاردەکات؟
- کریستیانەکانی عێراق نیگەرانیەکانیان بەردەوامە بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆککۆمار
- هەسەدە ترسی هەیە ئەمریکا بەنیازبێت قەوارەیەک بۆ هۆزە عەرەبییەکان دروستبکات لە ناوچەی دێرەزور و حەسەکە
عەرەب
- كەرتی بانکی عێراق شکستیهێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی دۆلار
- گرێبەستی عێراق لەگەڵ تۆتاڵ ئینێرجی یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێت، عێراق دەتوانێت پشت نەبەستێت بە ئێران لە بابەتی گاز و کارەبا
- چەند هێزێک لەنێو سوپای سودان ئینشیقاقیان کرد و چوونە پاڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تایمز
- روسیا پلانی هەیە دانەوێڵە هەناردەی ئەفریقا بکات و ئۆکراین لە بازاڕەکانی جیهان داببڕێت
- بەهۆی قەدەغەی هەناردەکردنی برنجی نابەسمەتی لەسەروبەندی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکدا، هیندستان روبەڕوی رەخنەی جیهانی دەبێتەوە
- کرێی زۆری خوێندکارانی بیانی دەرەوەی بەریتانیا، شوێنی بۆ خوازیارانی ناوخۆی زانکۆ باڵاکانی بەریتانیا نەهێشتۆتەوە
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- رەنگە دەرنەکەوتنی وەزیری دەرەوەی چین لە 25ی مانگی رابردووەوە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بگەیەنێت
- مامۆستایەکی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بەهۆی دزەپێکردن و بڵاوکردنەوەی پێوەرەکانی دانانی نمرە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی چوونە زانکۆ دەستگیردەکرێت
- خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی هیندستان بەهۆی روتکردنەوە و سوکایەتیکردن بەدوو ژنی کریستیان لەلایەن بوزییەکانەوە بەردەوامە
واشنتن پۆست
- سەرەڕای فشارە زۆرەکان بۆ ناردنی چەک و موشەکی دوورمەودا بۆ ئۆکراین، ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی لە ئێستادا ناتوانێت ئەو کارە بکات
- دەوڵەمەندی ئەفغانستان بە کانزای لیسیۆم، کە بۆ پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەسودە، پەیوەندییەکانی تاڵیبان و هاوبەشە چینییەکانی بەهێزتردەکات
- کارەساتی وشکەساڵی و کەمئاوی لە کالیفۆرنیا ئەمساڵ گۆڕا بۆ موعجیزە و بەهۆی بارانی بەخوڕەوە تاڤگە و دەریاچەکەنی ئەو ویلایەتەی ئەمریکا بوژانەوە
عەرەب نیوز
- هاوڵاتییانی ئیسرائیل خۆپیشاندانەکانیان لەدژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەری ناتانیاهۆ فراوانتر دەکەن
- بەهۆی هێرشێکی درۆنی ئۆکراینەوە بۆسەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە کریمیای داگیرکراودا، رۆژنامەنوسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
- یۆنان روبەڕوی گەرمترین ساڵ دەبێتەوە لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا و پلەکانی گەرما لەسەرووی 40 پلەوەن