ئەمڕۆ لەناو بارەگای حزبی هوداپار لە پارێزگای ئەدەنە و لەکاتی نوێژی عەسردا، کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر دوو بەرپرسی حزبەکە و یەکێکیان کوژرا و ئەوی دیکەشیان برینداربوو.
هێرشەکە دەوروبەری کاتژمێر 5:40 خولەکی عەسرە روویدا، ساڵح دەمیر، سەرۆکی رێکخستنەکانی هوداپار لە ئەدەنە بە سەختی بریندار بوو، ساجید پیشگین، سکرتێری رێکخستنەکانی پارتەکەش گیانی لەدەستدا.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند، هێرشکارەکە دەستگیرکراوە و ئێستا لە زینداندا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆ زانینی هۆکار و پاڵنەری هێرشەکە.
هەژماری فەرمیی هوداپار لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، “هێرشەکە لەناو مزگەوتی بارەگای حزبەکەمان لە ئەدەنە روویداوە، هاوڕێمان ساجید پیشگین دوای برینداربوونی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە.”
دەشڵێت، “نەفرەت لە هێرشبەران و ستەمکارانی پشت ئەم تاوانە دەکەین، و چاوەڕێین لە زووترین کاتدا رووداوەکە روون بکرێتەوە.”
Adana İl Başkanlığımıza alçakça saldırı!
İl Başkanımız Salih Demir ve İl Sekreterimiz Sacit Pişgin, parti il başkanlığı mescidinde bıçaklı saldırıya uğradı. Saldırı sonrası hastaneye kaldırılan arkadaşlarımızdan Sacit Pişgin kardeşimiz şehit oldu.
Haince saldırıda vefat eden… pic.twitter.com/wdjWDF9V1B
— HÜDA PAR (@HurDavaPartisi) July 22, 2023
Şehidler Kervanına katıldı Siraç Abe Şehadetin Mübarek ola 🌹🕊
|#yks2023 | Ziraat Bankası | Benzine 2 | Dolar 30 | Düz 50 |#deprem |#dilanpolat |#kuşadası |#balıkesir#hüdapar #şehit #malatyada #almanyada pic.twitter.com/jZN3CPL9VU
— Medyadaki Gözünüz | Görsel Haber (@gorsel_haber) July 22, 2023
پارتی دۆزی ئازاد ناسراوە بە ھوداپار پارتێکی ئیسلامی سوننە کوردییە، یەکەمین پارتی ئیسلامی باکووری کوردستانە کە لەساڵی 2021 دامەزراوە، ئێستا زەکەریا یاپجی ئۆغڵۆ سەرۆکایەتی حزبەکە دەکات.
هەرچەندە پارتەکە لە هەڵبژاردنی ئایاری ئەمساڵدا پشتگیری خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی، بەڵام پێیان وایە هێشتا پرسی کورد بە تەواوی چارەسەرنەبووە و پێویستە زمان، پەروەردە، ناسنامە و چەند مافێکی دیکەی کورد لە تورکیا لە دەستوردا بچەسپێنرێت.