107
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سۆمۆ گفتوگۆ دەکات دەربارەی ئالیەتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
- لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی دۆلار، پەرلەمانی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات
- هۆشداری دەدرێت لە پیسبوونی دیجلە و فورات
شەرقولئەوسەت
- “پسووڵەی هاوردەکردنی خەیاڵی” هۆکاری سزا ئەمریکیەکانە لە عێراق و بازاڕی قڵپ کردەوە
- بایدن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ژیری دەستکرد گفتوگۆ دەکات دەربارەی مەترسییەکانی تەکنەلۆجیاکە
- قەیرانی خۆراک لە سودان قوڵبووەتەوە، میوزیسیانێکی بەناوبانگ لە برسا گیانی لەدەستدا
عەرەب
- بەربەستی سیاسی رێگرن لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
- گۆڕانکاری کەش و هەوا هەڕەشە لە جیهان دەکات
- جوڵانەوە چەکدارییەکان لە دارفۆر کەوتنەوە جوڵە و حاکمی دارفۆر داوا دەکات هاوڵاتیان چەک هەڵبگرن بۆ پاراستنی خۆیان و موڵکەکانیان
زەمان
- سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات
- دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق و هاوتا سورییەکەی رێککەوتنێکی بواری ئاسمانی دەکەن
- زانایەکی ناسا دەڵێت رەنگە تەموزی ئەمساڵ بە گەرمترین مانگ دابنرێت لە ماوەی سەدان ساڵی ڕابردوو
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- وەزیرانی کابینەکەی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوادەکەن حکومەت دەستبەرداری پلانی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی بێت
- دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا بەردەوام دەبێت
- پوتین هۆشداری دەداتە پۆڵەندا و دەڵێت هێرش بۆسەر بێلاڕوس، هێرشە بۆسەر روسیا
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- سەرۆکی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین دەڵێت، ئەگەر ژاپۆن بەردەوام بێت لە رژاندنە ناوەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگەی ئەتۆمی بۆ ناو دەریا، دەبێت خواردنی دەریایی قەدەغە بکرێت
- ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر چین لە پرسی کۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆریای باکور شکست بهێنێت، ئەمریکا هەنگاوی دیکە دەگرێتەبەر
- دیبلۆماتکارێکی فەرەنسی دەڵێت، چین پێداویستی سەربازی بۆ روسیا دابیندەکات و چینیش ئەوە رەتدەکاتەوە
واشنتن پۆست
- لەسەردەمی کابینەکەی بایدندا حەوت گەورەترین کۆمپانیان بواری زیرەکی دەستکرد بەڵێن دەدەن چاودێری ئەو تەکنەلۆژیایە بکەن بۆئەوەی لەدەست دەرنەچێت
- دادگای باڵای ئەمریکا رەتیکردەوە دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سالی 2024 دوابخات
- بەهۆی رەخنەکانی لە کۆشکی کرێملن، روسیا فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی، کە پێشتر لە بەرەکانی جەنگ بووە، دەستبەسەر دەکات
عەرەب نیوز
- وڵاتانی عەرەبی لەبارەی بێرێزیکردن بە قورئان یەکدەگرن و لە هەریەک لە سعودیە، عێراق و لوبنان گردبوونەوەی جەماوەریی بەڕێوەچوو
- دوێنی هەینی هەزاران کەس لە ئیسرائیل، بەهۆی سووربوونی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی، رژانە سەر شەقامەکان
- دوای واژۆکرنی رێککەوتننامەیەک لەبواری بەرگریدا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعودیە بەرەوپێشدەچێت